له‌م ژماره‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت خراونه‌ته‌ڕوو له‌وانه، ئێمه و رۆژگارهكهمان، بانه رۆژی گه‌رمیان، ئاماژه‌كانی ئاماره‌كانی ته‌ڵاق له گه‌رمیان، له بنكوورهوە بۆ گۆڕه‌پانی فیرده‌وس، گرووپی كه‌ركوك له كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌غدا، دایكایه‌تی و خوێندنه‌وه، كوردێك له وڵاتی جارانی هندییه سووره‌كاندا، (فزووڵی به‌غدادی) شاعیری ئازه‌ریی كورد، چۆن خوالێخۆشبوو (حه‌سه‌ن زیره‌ك)م بینی، ته‌مه‌ن هه‌ڵكشا پیربووین، و چه‌ندین بابه‌تێکی تر.
گۆڤاری بانه رۆژ، گۆڤارێكی وه‌رزی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه، كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك به هاوكاری رێكخراوی هاوكاریی ئه‌ڵمانی ده‌ریده‌كات، گۆڤاره‌كه له 67 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.