کۆمپانیای جەنەڕال مۆتۆرزی ئەمریکا رایگەیاند: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، قازانجی کۆمپانیاکە زیادیکردووە. بەپێی راپۆرتەکەی کۆمپانیاکە بێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئازار بڕی 2.97 ملیار دۆلار قازانجی کردووە، ئەمەش لەچاو ساڵی پاردا بە رێژەی 7.6 % زیادیکردووە. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی فرۆشی ئۆتۆمبیلی قەبارە بچووک و جۆری پیک ئاپە. جێگەی ئاماژەیە کۆمپانیای جەنەڕال مۆتۆرز، یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبیل بە هەموو جۆرەکانییەوە و بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکەش لە شاری دیترۆیتی ئەمریکایە.