كاندیدێكی جێگری سەرۆكی ئەمریكا پاساو بۆ تەقەكردن لە سەگەكەی دەهێنێتەوە

09:47 - 2024-04-28
جیهان
54 جار خوێندراوەتەوە

كاندیدێكی ژن لە پارتی كۆمارییەكان بۆ جێگری سەرۆكی ئەمریكا، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەكاندا سەربكەوێت، رووبەڕووی رەخنەی توند دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی لە بیرەوەرییەكانیدا چیرۆكێك لەبارەی چۆنیەتی تەقەكردن و كوشتنی سەگەكەی بڵاوكردۆتەوە.
كریستی نۆئیم حاكمی داكۆتای باشوور لە بیرەوەرییەكانیدا كە بەمزوانە بڵاودەكرێتەوە، نووسیویەتی: سەگەكەی بەناوی «كریكێت» «شایانی راهێنان نییە» و «مەترسیدارە».
بەپێی ئەو زانیارییەی لە كۆمپانیای پەخشی بەریتانیا (BBC)، بڵاوكراوەتەوە، نۆئێم (تەمەن 52 ساڵ) روونیكردۆتەوە كە سەگەكەی دابەزاندووە بۆ ناو كونێك و تەقەی لێكردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە كە بابەتەكە «خۆش نەبووە، بەڵام دەبوو ئەنجام بدرێت».
سەرچاوە، الشرق الاوسط

بابەتە پەیوەندیدارەکان