نوێنەری سونەکان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەستنیشان کرا

11:44 - 2024-04-28
عیراق
60 جار خوێندراوەتەوە

لایەنە سونەکانی عیراق لەسەر دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رێکەوتن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەو سێ حزبەی نوێنەرایەتی سونەکانی عیراق دەکەن، دوێنی شەو 27/4/2024 کۆبوونەتەوە و کەسێکیان وەک نوێنەری سونەکانی عیراق بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەران، دیاری کردووە.
هاوکات میدیای ژمارەیەک لەو حزبانە رایانگەیاند: سالم عیساوی وەک نوێنەری سونەکان بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەستنیشان کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان