لە باکووری کوردستان پۆلیسێک دوو پۆلیسی تری کوشت

11:44 - 2024-04-28
کوردستان
36 جار خوێندراوەتەوە

لە بنکەیەکی پۆلیس لە باکووری کوردستان پۆلیسێک، تەقە لە دوو پۆلیسی هاوڕێی دەکات و دەیانکوژێت.
هەر لەو بارەیەوە، عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: بنکەی پۆلیسی ئاڵتشەهیر لە شاری ئادیامان، پۆلیسێک تەقەی لە دوو هاوڕێی کردووە و دوو پۆلیسەکە بە سەختی برینداربوون و دواتر هەردوو پۆلیسەکە گیانیانلەدەستداوە.
هەروەها وتیشی: ئەو پۆلیسەی تەقەکانی کردووە بە برینداری دەستگیرکراوە و ئێستا لە ژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکاندا، چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان