لەبارەی كۆرمۆرەوە، وایان وت:

12:07 - 2024-04-28
کوردستان
142 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمار:
هێرشكردنە سەر كۆرمۆر، دەستدرێژییە بۆ سەر بەرژەوەندیی گشتیی وڵات و هاووڵاتیان و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی وڵات. پێویستە دەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوە بكەن و هێرشبەران بە سزای خۆیان بگەیەنن.

محەمەد شیاع سودانی:

لەسەر بڕیاری حکومەت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە پێكهێنا و جەختیشدەكرێتەوە ئەوانەی لەپشت هێرشەكەوە بوون سزای خۆیان وەردەگرن.

مەسرور بارزانی:

داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكەم بەشێوەیەكی جددی لێكۆڵینەوە بكات و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران بكات و دڵنیایی بە خەڵكی هەرێمی كوردستان بدات. بەپێی زانیاریی سەرەتایی، ئەم هێرشانە لە ناوچەیەكی نزیك لەناو خاكی عیراقەوە ئەنجام دەدرێن.

قوباد تاڵەبانی:

خەمبار بووم بە گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند كارمەندێك لە ئاكامی هێرشەكەدا، داوا لە حكومەتی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم دەكەم، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی ورد دەستپێبكەن و رێكاری جددی بگرنەبەر.

فراكسیۆنی یەكێتی:

ئەم پەلامارە بەمەرامی تێكدانی ئارامی و ئاسایش و زیانگەیاندنە بە سامانی نیشتمانی، بۆیە پێویستە حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم بە ئەركی خۆیان هەستن و لەئاست ئەم تاوانەدا بێدەنگ نەبن و لێكۆڵینەوەی راستەقینە بكەن.

باڵیۆزی فەرەنسا:

پاڵپشتیمان دووپاتدەكەینەوە بۆ حكومەتەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات:

پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاریی نێودەوڵەتییە و ئامانجیش لێی تێكدانی سەقامگیریی ئاسایش و سەقامگیریی عیراقە.


بابەتە پەیوەندیدارەکان