لە دژی سورێژە شەش ملیۆن منداڵ کوتران

01:47 - 2024-04-28
کوردستان
61 جار خوێندراوەتەوە

هەڵمەتی کوتان لە دژی نەخۆشی سورێژە لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا،  دوو رۆژی تر درێژکرایەوە.
لەو بارەیەوە وەزارەتی تەندروستی عیراق، رایگەیاند: بۆ ئەوەی سەرجەم منداڵان بکوترێن و لە بەڵای سورێژە بە دوور بن، بڕیاردراوە دوو رۆژی تر هەڵمەتی کوتان درێژ بکرێتەوە.
هەروەها وتیشی: لەماوەی 10 رۆژی هەڵمەتی کوتاندا، لە عیراق و هەرێمی کوردستان، شەش ملیۆن و 206 هەزار و 829 منداڵ کوتراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان