سودانی بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەکات لە سعودیە

01:49 - 2024-04-28
عیراق
69 جار خوێندراوەتەوە

کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە سعودیە دەبەسترێت و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەشدارە.
لەو بارەیەوە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراق، رایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی سعودیە دەکات و لەشاری ریاز، بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەکات.
کۆڕبەندی ئابووری جیهان لەساڵی 2024 بە ناونیشانی هاوکاریی نێودەوڵەتی و گەشەسەندنی وزە لەپێناو پەرەپێدان، بە بەشداری ژمارەیەک پسپۆڕ و نوێنەر و سەرۆک لە 92 وڵات بەڕێوەدەچێت. هەروەها بەشێک لە  کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزە و تەکنەلۆجیای زانیاری تێیدا بەشدارن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان