نرخی زەویی كشتوكاڵی لە بەغدا، فڕیوە!

09:16 - 2024-04-29
ڕاپۆرت
83 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی ئەم دوو سێ‌ مانگەی سەرەتای ئەمساڵدا، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، نرخی زەوی كشتوكاڵی لە ناوچەی دۆرەی پارێزگای بەغدا بەرزبۆتەوە و ئەمەش بەهۆی خواستی زۆری كڕیاران لەسەری بەهۆی نزیكیی لە پڕۆژە نوێیەكانی بەغداوە كە زۆربەی زەوییەكان دەكەونە نزیك نەخشەی نوێی بەغدا و هێڵی خێراوە.
ئەبو محەمەد روكابی، خاوەنی یەكێك لە گەورەترین نووسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی زەوی لە دۆرە، بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاندووە: زەوی كشتوكاڵی لە دۆرە بۆ یەك مەتر سەروو یەك ملیۆن و نیو دینارە، هەیانە دەگاتە دوو ملیۆن دینار، ئەم نرخەش بەردەوامە لە هەڵكشان و خواستێكی زۆر لەسەر زەوییەكان هەیە. 
ئا: كۆمار مەسعود 

بابەتە پەیوەندیدارەکان