خولی نۆیەمی فێستیڤاڵی بابل 2024

09:18 - 2024-04-29
هەمەرەنگ
59 جار خوێندراوەتەوە

خولی نۆیەمی فێستیڤاڵی بابل لە عیراق رۆژی 26/4/2024 بە دروشمی (فێستیڤاڵێك لەپێناو كەلتوری فەلەستین) كە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بوو كۆتایی بە كارەكانی هێنا، تێیدا چەندین گروپی عیراقی و عەرەبی و جیهانی بەشدارییان كرد و لەرۆژی كۆتایی فێستیڤاڵەكەدا، گەورەترین گروپی مایسترۆی عیراق نمایشێكیان پێشكەشكرد و لە دوا وتەی فێستیڤاڵەكەشدا، عەلی شەللا سەرۆكی لیژنەی فێستیڤاڵ بە میدیاكانی راگەیاند: ئەم خولەمان بە سەركەوتوویی كۆتایی پێهێنا و دڵنیاین لە ساڵی 2025دا فێستیڤاڵەكەمان بە پشتیوانیی سەرۆك وەزیران باشتر  دەبێت لە رووی كوالێتییەوە و وتیشی: ئێمە لە فێستیڤاڵی بابل، ئازاری فەلەستینییەكانمان لە بیرنەكرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان