بەیان بۆمبا، تەندروستیی باشترە

09:58 - 2024-04-29
هەمەرەنگ
86 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرانی مەکتەبی راگەیاندن و بیروهوشیاری و رۆژنامەی کوردستانی نوێ و سەندیکای رۆژنامەنووسان، سەردانی هونەرمەند بەیان بۆمبایان کرد لە نەخۆشخانە. خاتوو بەیان وتی: باشترم و لێرەوە سوپاسی هەموو ئەوانەدەکەم کە لەخەمی مندا بوون،کاک بافڵ تاڵەبانی هەرکە بیستبووی وتبووی فریای بەیان بۆمبا بکەون و چی پێویستە بۆیبکەن و تێچووی چارەسەرەکەمی گرتەئەستۆ، شاناز خان سەردانیکردم، تەنانەت نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکە هاتن بۆ هەواڵپرسینم، سوپاس بۆکەناڵەکانی راگەیاندن و هەوادارەکانم و ئێوەی ئازیز.
گوڵەباخ

بابەتە پەیوەندیدارەکان