سەرۆكی شارەوانیی رانیە بۆ كوردستانی نوێ:

پرۆژەكانمان بە داهاتی شارەوانیی رانیە جێبەجێدەكەین

11:06 - 2024-04-29
کوردستان
76 جار خوێندراوەتەوە
جێبەجێكردنی پڕۆژەیەک لە رانیە

جێگر خدر

ناوچەی پیشەسازیی رانیە كۆنكرێت دەكرێت و سەرۆكی شارەوانیی سنوورەكەش دەڵێت: «زۆربەی پرۆژەكانمان بە داهاتی شارەوانی خۆمان جێبەجێ دەكەین».
لەوبارەیەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم، بڵاویكردووەتەوە كە «وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر رێژەی %15ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی رانیە، رەزامەندیی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی 60 ملیۆن و 689 هەزار دینار بۆ شارەوانیی رانیە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی لە رانیە».
سەبارەت بە پڕۆژەكەش، بەرهەم رەسوڵ سەرۆكی شارەوانیی رانیە، لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ، ئەوەی خستەڕوو كە «پرۆژەكە لە قۆناغی تەواوبووندایە و تەنها كۆڵانێكی ماوە كۆنكرێت بكرێت»، وتیشی: «لەئێستادا زۆربەی پرۆژەكانمان بە داهاتی شارەوانیی رانیە جێبەجێدەكەین، كە لەسەر رێژەی %15ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی رانیەیە و بەو شێوەیەش چەندین پڕۆژەمان جێبەجێكردووە».

بابەتە پەیوەندیدارەکان