ئەمریكا و توركیا ناكۆكن و سەردانەكەی سەرۆكی توركیا هەڵوەشایەوە

11:14 - 2024-04-29
جیهان
120 جار خوێندراوەتەوە
بارسین یەنانش

ئازاد ئیبراهیم

شرۆڤەكارانی سیاسی پێیانوایە، سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ئەمریكا، كە بڕیاربوو مانگی ئایاری داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەهۆی جیاوازی لە دیدگاكانی لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی جۆ بایدن، سەبارەت بە چەند بابەتێكی پەیوەست بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵوەشاوەتەوە.
 لەو بارەیەوە، رۆژنامەنووس بارسین یەنانش لە وتارێكیدا بەناونیشانی «بۆچی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن دواخرا/هەڵوەشایەوە؟» دەنووسێت: بەشێك لە ناوەندەكانی هەردوو وڵات دژایەتی ئەو كۆبوونەوەیە دەكەن، هەروەها هەردوولا سەبارەت بە سیاسەتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست موزایەدەیان كردووە و دەڵێت: ئەگەری ئەوە هەیە توركیا هەمان رێبازی لەگەڵ ئەمریكادا نەبێت سەبارەت بە داهاتووی عیراق و ئەگەری ئەوەش هەیە لە رەهەندی ئەمنیدا دژەداخوازی لەلایەن ئەمریكاوە هەبێت كە ئەنقەرە بە دڵی نەبێت، یان لە رووی سیاسەتەوە گوشاری لەسەر بێت.
یەنانش باس لەوەشدەكات، چاوەڕوانییە ئابوورییەكان رەهەندێكی دیكەی جیاوازییەكان پێكدەهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان