״تەنها ئەمریكا دەتوانێت رایبگرێت״

11:22 - 2024-04-29
جیهان
98 جار خوێندراوەتەوە
مەحمود عەباس

سەرۆكی فەلەستین پێیوایە ئەمریكا «تاكە وڵات»ە كە توانای راگرتنی ئەگەری هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری كەرتی غەززەی هەیە.
دوێنێ، مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین لە وتارێكیدا لەبەردەم كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی. كە لە ریاز بەڕێوەچوو، وتی: «داوا لە ئەمریكا دەكەین داوا لە ئیسرائیل بكات ئۆپەراسیۆنی رەفەح رابگرێت، چونكە ئەمریكا تاكە وڵاتە كە توانای ئەوەی هەیە رێگری لە ئیسرائیل بكات لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.
سەرۆكی فەلەستین، وتیشی: «ئەوەی لە غەززە لە رۆژانی داهاتوودا روودەدات ئەوەیە كە ئیسرائیل شاری رەفەح داگیردەكات»، راشیگەیاند: هەموو فەلەستینییەكانی غەززە لە شاری رەفەح كۆبوونەتەوە و تەنها گورزێكی بچووك ماوە بۆ ئەوەی هەموویان دەربچن، بەوەش گەورەترین كارەسات لە مێژووی گەلی فەلەستیدا روودەدات.         

   ئیلاف

بابەتە پەیوەندیدارەکان