لە زانكۆی كۆیە، سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوت بەڕێوەدەچێت

11:25 - 2024-04-29
کوردستان
105 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی كۆیە، زانكۆی بەسرە و زانكۆی میزۆری بۆ زانست و تەكنەلۆجیا -رۆڵا- ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوت رێكدەخات.
باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، لەبارەی كۆنفرانسەكەوە، وتی: «لەكۆنفرانسەكەدا چەند بابەتێك گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، كە كۆمەڵێك ئامانج لەخۆدەگرێت وەك باشتركردنی پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردنی مامەڵەكردن و گواستنەوە و چارەسەركردنی پاشماوەكانی نەوت و ئەو گازانەی ژینگە پیس دەكەن، ریسایكلین و كەمكردنەوەی پاشماوەكان، دەردانی هایدرۆكاربۆنەكان و پاشماوەی چالاكییەكانی بەرهەمهێنانی غاز، هەڵگرتنی نەوت و غاز، پۆلێنكردنی پاشماوەكان و چەند بابەتێكی دیكە». ئاماژەی بەوەشكرد كە كۆنفرانسەكە سێ رۆژ 28-30/4/2024 لە زانكۆی كۆیە بەڕێوەدەچێت.
لەبارەی كۆنفرانسەكەوە، سارا كامیل بەڕێوەبەری پرۆژەكان لە دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، وتی: یەكێك لە داواكارییەكانمان لە كۆنفرانسەكەدا ئەوەبوو كۆمپانیاكانی بواری نەوت پابەندی ئەو رێسا و یاسایانە بكرێن كە پەیوەندییان بە پاراستنی ژینگەوە هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان