د.عەلی قەرەداغی، پشتگیری لە تێزی ئەردۆغان دەکاتەوە

11:42 - 2024-04-29
کوردستان
127 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانایانی موسڵمان لە ئیستەنبوڵەوە جارێکی تر پشتگیری لە تێزەکانی سەرۆکی تورکیا دەکاتەوە.
لە چوارچێوەی پانێڵ و چالاکییەکانی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پەرلەمانی، کە دوێنێ لە ژێر ناونیشانی “ئازادی و سەربەخۆیی بۆ فەلەستین”، لە ئەستەنبوڵ و بە چاودێریی پەرلەمانی تورکیا، دوای سێ رۆژ، کارەکانی تەواو بوو، جارێکی تر د.عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانایانی موسڵمان، دەکەوێتە پشتگیریکردنی راستەوخۆی تێزەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە هەڵوێستی نێودەوڵەتیی لە بەرامبەر جەنگی غەززەدا. 
  قەرەداغی دەڵێت: ئەمڕۆ جیهان پێویستی بە یەک دەنگ هەیە، سیستەمێکی نوێی جیهانی کە ئاشتی و ئاسایش بۆ هەمووان بەدەستبهێنێت نەک بۆ گروپێکی دیاریکراو”، ئەمەش وەک ئاماژەدانێک بە قسەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە دەڵێت “جیهان لە پێنج گەورەترە” کە مەبەست لێی هەر پێنج وڵاتەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە. 
بەپێی زانیارییەکانی کوردستانی نوێ، نە لە کاتی چالاکییەکانی ئەو کۆنفرانسەداو نە لە بەیاننامەی کۆتایی و تەواوی راسپاردەکانیدا کە وێنەیەکی لای کوردستانی نوێ هەیە، دوورو نزیک رەخنە لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی هیچ یەکێک لەو 80 وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل نەگیراوە کە پەرلەمانتارانیان لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارییان کردووە، بەتایبەتی پەیوەندیی بازرگانیی بەهێزی نێوان ئیسرائیل و تورکیا کە تائێستاش بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان