کۆمپانیای نەوتی باکوور چاکردنەوەی بۆری گواستنەوەی غازی لە گوندی قزلیاری کەرکوک راگەیاند

05:41 - 2024-04-29
عیراق
103 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای نەوتی باکوور لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، غاز لە بۆرییەک لەکێڵگەی جمبور دزەیکردووە بەھۆی کۆنی و بوونی پاڵەپەستۆوە لەسەر بۆرییەکە و راستەوخۆ لەلایەن تیمەکانەوە کۆنترۆڵکراوە.

دەشڵێت، تیمەکان بۆرییەکەیان چاکردووەتەوە و رووداوەکە کاریگەری لەسەر پڕۆسەی بەرھەمھێنان نەبووە و ھیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە.

بۆرییەکە دەکەوێتە گوندی قزلیار و لەھەمان ئەو شوێنەوە شکا کە لە 24ی کانونی دووەم شکابوو، بەھۆی بوونی مەترسیشەوە خەڵکی گوندەکە بۆ ماوەی چەند سەعاتێک ماڵەکانیان جێھێشت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان