بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری کوێخا سمایلی تەلان
بەڕێز کاک مەحمود کوێخا سمایلی تەلان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کوێخا عەلی کوێخا حەمەئەمین تەلانی، کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی و برای خوالێخۆشبوو کوێخا سمایلی تەلان و مامی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی جەنابتان و خزمان دەکەم، هیواخوازم ئەمەدواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی