ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون گەیشتە کەرکوک

03:11 - 2024-05-16
عیراق
105 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای کەرکوک دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند: دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە تۆمارکراون.
هەروەها وتیشی: هەردوو تووشبووەکە، خەڵکی قەزای حەویجەن و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان