سیستمی ئابووری‌ و دەستوور
سیستمی ئابووری‌ و دەستوور ‌ 29/5/2017
د.ئەیوب ئەنوەر حەمەد سماقەیی*
ئەلقەی سێیەم
سیستمی ئابووریی ئاراستەكراو
 (Command Economic system)
لەم سیستمەدا حكومەت هەموو بڕیارەكانی خۆی دەدات دەربارەی بەرهەمهێنان‌و دابەشكردنی، ئەم جۆرە سیستمە لە یەكێتیی سۆڤێتی جاران پەیڕەو دەكرا، كە حكومەت خاوەنی هەرە زۆری هۆكارەكانی بەرهەمهێنانە Factor of production (زەوی Land، سەرمایە Capital)، هەروەها ئاراستەكردنی هەڵسوكەوتی دامەزراوەكانی لە زۆربەی دامەزراوەكانی بەرهەمهێنانی بەدەستە، دەوڵەت خۆی كرێكار دادەمەزرێنێت‌و پێشیان دەڵێت چۆن كار بكەن‌و بڕیار لەسەر چۆنێتی دابەشكردنی بەرهەمی نەتەوەیی دەدات لەسەر كاڵاو Goods خزمەتگوزارییە Services جۆربەجۆرەكان، بەكورتی لەم سیستمەدا حكومەت لە رێگەی خاوەندارێتی كردنی دەرامەتەكان‌و توانایی لە سەپاندنی بڕیارەكانی وەڵامی هەموو پرسیارە ئابوورییە سەرەكیەكان دەداتەوە.

سیستمی ئابووریی تێكەڵا
 (Mixed Economic system) 
بریتییە لە‌ ئاوێتە‌بوونی سیستمی ئابووریی بازاڕو سیستمی ئابووریی ئاراستەكراو، كە‌ بریتییە لە‌ كۆكردنە‌وە‌ی چالاكی كە‌رتی گشتی‌و كە‌رتی تایبە‌تی‌و خاوە‌ندارێتی تایبە‌تی‌و خاوە‌ندارێتی گشتی. هیچ كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو بە تەواوی ناكەوێتە خانەی جۆری یەكەم ئابووری بازاڕ Market Economy و جۆری دووەم ئابووری ئاراستەكراو Command Economy، بەڵكو زۆربەی ئابووریی جیهان لە جۆری ئابووری تێكەڵە Mixed Economy كە پێكهاتووە لەئابووری بازاڕو ئابووری ئاراستەكراو، هیچ وڵاتێك نییە ئابووریی بازاڕ لە سەدا سەد پەیڕەو بكات لەگەڵا ئەوەی كە ئینگلترا لە سەدەی نۆزدەهەمدا نزیكبۆوە لەم جۆرە سیستمە، ئەمڕۆ لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بازاڕ یان كەرتی تایبەت The Private Sector زۆربەی بڕیارەكان دروست دەكات، بەڵام حكومەت یان كەرتی گشتی The Public Sector رۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە راستكردنەوەی كاری بازاڕ، حكومەت یاساو رێنمایی دەردەكات بۆ رێكخستنی ژیانی ئابووری‌و هەڵدەستێ‌ بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری خوێندن‌و تەندروستی‌و ئاسایش‌و رێگرتن لە پیسبوون Pollution. 
* مامۆستا لە زانكۆی سەڵاحەددین


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7342
16/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماڵئاواییه‌کی خه‌مناک 16/8/2017
‌ پریمه‌رلیگ، له‌ نێوان له‌سه‌ركارلابردنی راهێنه‌ران و زۆری رێژه‌ی هانده‌راندا 16/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP