سلێمانی یاریی بۆ بردنەوە دەكات
ستادیۆم
2/5/2012
بڕیارە ئەمڕۆ (3/5) یارییەكانی هەفتەی شەشەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق گروپی باكوور بەڕێوەبچن و تپیە سەركەوتووەكانی قۆناغی داهاتووش دەردەكەون. تیپی یانەی سلێمانی لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سەڵاحەدین-ی میوان دەبێتەوەو دەیەوێت یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆی تەواو بكات و سێ خاڵی یارییەكە لەدەست نەدات، چونكە لەدەستدانی هەر خاڵێك دووری دەخاتەوە لەسەركەوتن بۆ قۆناغی دووەم. یانەی سلێمانی خاوەنی (15) خاڵەو لەپلەی سێیەمی ریزبەندی گروپەكەیە، یانەی ركابەریش كە یانەی دووزە خاوەنی (14) خاڵەو لەپلەی چوارەمی ریزبەندییەو روودەكاتە شاری موسڵ بۆ یاریكردن لەگەڵ یانەی موسڵ كە خاوەنی (22) خاڵەو لەخانەی یەكەمی ریزبەندییە. یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش كە خاوەنی (19) خاڵەو لەپلەی دووەمی ریزبەندیدایە، تاڕادەیەك سەركەوتنی بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەر كردووە، روودەكاتە كەركوك و لەیارییەكدا رووبەڕووی یانەی گازی باكوور دەبێتەوە كە خاوەنی (13) خاڵەو لەپلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە. رەفیق ئیسماعیل
|