حوشتر له‌كوێوه‌ بۆ كوێ؟
ئێسكێكی سێ ملیۆن ساڵی دۆزرایەوە حوشتر له‌كوێوه‌ بۆ كوێ؟ ‌ 21/5/2013
كه‌شتی نوح 

رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكرده‌وه‌: زانا جیۆلۆجییه‌كان له‌دوورگه‌ی (ئیلزمیر)ی ئه‌وپه‌ڕی كه‌نه‌دا (30) پارچه‌ی ئێسكی جۆره‌ حوشترێكی زه‌به‌لاحیان دۆزیووه‌ته‌وه‌ كه‌  (3,4) ملیۆن ساڵ بەر لەئێستا ژیاوە.
حوشتری جه‌مسه‌ری
ئه‌و زانایانه‌ ده‌ڵێن «حوشتری جه‌مسه‌ریی به‌ مه‌ترێك له‌حوشتری ئێستا به‌رزتر بووه‌» به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیشیان ئه‌وەیان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌، کە به‌رزی ئه‌و حوشتره‌ جه‌مسه‌رییانه‌، سێ هێنده‌ی حوشتری یه‌ك سه‌نامی ئێستا بووه‌، له‌و بڕوایه‌شدان ئه‌و حوشترانه‌ هه‌مان خاسییه‌ته‌كانی حوشتری ئێستایان هه‌بوو بێت، بەتایبه‌ت پێیه‌ پانه‌كانیان و سه‌نامه‌ چه‌وره‌كانیان، هەر ئه‌وه‌ش بووە، کە وایكردووه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و ژیانه‌ سه‌خته‌ سه‌هۆڵبه‌ندانه‌ی ناوچه‌ جه‌مسه‌رییه‌كان بگرن.
پێشینه‌ی حوشتر
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پێشتریش كه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئێسكی هاوشێوه‌ كراوه‌، ئەوە بۆ زاناكان روونبۆته‌وه‌ كه‌ پێشینه‌كانی حوشتر له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌مریكای باكوورو به‌ر له‌(45) ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، دواتریش ئه‌و حوشترانه‌ له‌ڕێگه‌ی ته‌نگه‌ی (بیرینگ)ه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ئاسیاو گه‌یشتوونه‌ته‌ چین و له‌وێشه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناوچه‌ی ئۆراسیا.

sky news


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#6444
27/7/2014
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ په‌یامی‌ به‌خێرهاتنەوەی‌ وه‌رزشكارانی‌ هه‌ولێر له‌سه‌رۆك مام جه‌لال 26/7/2014
‌ 10 راهێنه‌ر له‌به‌رده‌می تاقیكردنه‌وه‌ی قورسدان 26/7/2014
زانست
‌ هەڵەكانی دایك و باوك لە پەروەردەكردنی منداڵەكانیاندا 26/7/2014
‌ پلازما چییەو بۆچی باشە؟ 23/7/2014
‌ ژەنگ چییە؟ 23/7/2014

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP