ئه‌دیسۆن
ئه‌دیسۆن ‌ و: محەمەد كەریم‌ 6/12/2013
ئه‌دیسۆن له‌ته‌مه‌نی پیرییدا به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی گڵۆپه‌وه‌، به‌یه‌كێك له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دراو سامان و ده‌رامه‌ته‌كه‌ی له‌تاقیگه‌كه‌یدا خه‌رج ده‌كرد كه‌ له‌بینایه‌كی گه‌وره‌دا بوو. ئه‌م تاقیگه‌یه‌ گرنگترین عه‌شقی ئه‌م پیره‌مێرده‌ بوو. هه‌ر رۆژه‌ی شتێكی نوێی داده‌هێنا تا ئاماده‌ی سوود لێوه‌رگرتن و چوونه‌ بازاڕ بێت. له‌و رۆژانه‌دا بوو نیوه‌شه‌وێك له‌فه‌رمانگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌وه‌ كوڕه‌كه‌یان ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ تاقیگه‌كه‌ی باوكی ئاگری تێبه‌ربووه‌و ئه‌وانیش هیچیان له‌ده‌ست نایه‌ت بۆ كوژاندنه‌وه‌ی، هه‌موو هه‌وڵی كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئاگربڕ بكه‌ن و نه‌یه‌ڵن ئاگره‌كه‌ بته‌نێته‌وه‌ بۆ بیناكانی ده‌وروبه‌ری تاقیگه‌كه‌.
داوایان له‌كوڕه‌كه‌ی كرد به‌شێوه‌یه‌كی عاقڵانه‌ هه‌واڵه‌كه‌ به‌باوكی بگه‌یه‌نێ. بیری كرده‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ باوكی تووشی جه‌ڵته‌ بێت، بۆیه‌ خه‌به‌ری نه‌كرده‌وه‌و خۆی گه‌یانده‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، له‌وێ به‌وپه‌ڕی سه‌رسوڕمانه‌وه‌ بینی باوكی به‌رامبه‌ر بینای تاقیگه‌كه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووه‌و ته‌ماشای سووتانی به‌رهه‌می عومری ده‌كات.
كوڕه‌كه‌ ویستی نه‌چێته‌ پێشه‌وه‌و ئازاری باوكی نه‌دات. بیری له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ باوكی له‌خراپترین ساتی ژیانیدایه‌.
له‌ناكاو ئه‌دیسۆن ئاوڕیدایه‌وه‌و كوڕه‌كه‌ی بینی، به‌ده‌نگێكی به‌رزو پڕ له‌شادییه‌وه‌ وتی: (كوڕم  ئه‌وه‌ تۆ لێره‌ی؟ ده‌یبینی چه‌ند جوانه‌؟ تێكه‌ڵبوونی ره‌نگه‌كانی بڵێسه‌ی ئاگره‌كه‌ ده‌بینی؟ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌!! پێموایه‌ ئه‌و بڵێسه‌ وه‌نه‌وشه‌ییانه‌ هی سووتانی گۆگرده‌ له‌گه‌ڵ فۆسفۆڕدا! ئای خودایه‌، چه‌ند جوانه‌! خۆزگه‌ دایكیشت لێره‌ بووایه‌و ئه‌و دیمه‌نه‌ جوانه‌ی بدیایه‌، مرۆڤ به‌درێژایی ته‌مه‌نی كه‌متر ده‌رفه‌تی بینینی دیمه‌نی وا جوانی بۆ هه‌ڵده‌كه‌وێت! رای تۆ چییه‌ كوڕم!)
كوڕه‌كه‌ی به‌سه‌رسامی و گێژییه‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (باوكه‌ گیان به‌رهه‌می هه‌موو عومرت وا ده‌سووتێ، كه‌چی باسی جوانی بڵێسه‌كان ده‌كه‌ی؟! چۆن ده‌توانی؟ من هه‌موو گیانم ده‌له‌رزێ كه‌چی تۆ بێخه‌م و خوێنسارد دانیشتووی؟)
ئه‌دیسۆن وتی: (كوڕم من و تۆ هیچمان له‌ده‌ست نایه‌ت، كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ. له‌م كاته‌دا باشترین شت له‌زه‌ت وه‌رگرتنه‌ له‌و دیمه‌نه‌ی كه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ تاقیگه‌كه‌و دروستكردنه‌وه‌ی سبه‌ینێ بیری لێده‌كه‌ینه‌وه‌، ئێستا وه‌ختی ئه‌وه‌ نییه‌، ته‌ماشای بڵێسه‌ جوانه‌كان بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كیست نه‌چێت.)
تۆماس ئه‌دیسۆن ساڵی دوای ئه‌وه‌ سه‌رله‌نوێ له‌ناو تاقیگه‌ تازه‌كه‌یدا سه‌رقاڵی كار بوو، هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ یه‌كێك له‌داهێنانه‌ گرنگه‌كانی مرۆڤی پێشكه‌شی جیهان كرد كه‌ تۆماركردنی ده‌نگ بوو، به‌ڵێ ساڵێ دوای ئه‌و رووداوه‌ گرامافۆنی داهێنا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#6559
19/12/2014
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی تۆپی ده‌ست گه‌یشته‌ چوار گۆشه‌ی زێڕین وه‌رزش‌ 18/12/2014
‌ فیفپڕۆ، سربیا شوێنێكی شیاو نییه‌ بۆ یاریزانان وه‌رزش‌ 18/12/2014
زانست
‌ ئامێرێكی نوێ بۆ چاودێریی لەشڕێكی (رەشاقە) که‌شتی نوح‌ 18/12/2014
‌ مەریخ هیوایەك بۆ ژیان زانست‌ 18/12/2014
‌ توێژاڵە نەخشەیەك لەناو بەردێكی دێریندا که‌شتی نوح‌ 18/12/2014

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP