زۆر خواردنه‌وه‌ی چا هه‌وكردنی جومگه‌كان زیاد ده‌كات
ئا: ئاكار حه‌سه‌ن
13/7/2010
له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه ئه‌و ژنانه‌ی ڕۆژانه چوار كوپ یان زیاتر چا ده‌خۆنه‌وه مه‌ترسی تووش بوون به‌هه‌وكردنی جومگه‌كانیان زیاتر ده‌كات به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی كه ئه‌و بڕه چایه ناخۆنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ئه‌و ئه‌نجامه ده‌ركه‌وتووه كه له‌سه‌ر 76 هه‌زار ژن ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 50 تا 79 ساڵی بووه، له‌وتاقكردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه‌خواردنه‌وه‌ی چا ئه‌گه‌ری تووش بوون به نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كان به‌ڕێژه‌ی 40% زیاد ده‌كات به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی چا ده‌خۆنه‌وه هه‌روه‌ها ده‌ركه‌تووه ئه‌و كاریگه‌رییه تێبینی ناكرێت له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی قاوه لای ژنان.
|
|
|
|
|
|
|
|
|