فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌ر شه‌قام
نووسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن له تاران
28/7/2010
پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌ر شه‌قام له‌كۆتایی مانگی (9/2010) له‌شاری مه‌ریوان به‌رێوه ده‌چێت. فاتیح بادپه‌روا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی شانۆی مه‌ریوان له وتووێژێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ په‌یامنێری نووسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن له‌تاران وێرای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واله وتی: ئه‌م فێستیڤاله بۆ پێنجه‌مین جار له شاری مه‌ریوان به‌رێوه‌ده‌چێت و تیایدا چه‌ندین گروپی شانۆیی له‌شاره‌كانی ئێرانه‌وه هه‌ڵبژێردراون و به‌شدار ده‌بن، فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ له سێ به‌ش پێكدێت كه بریتین له‌به‌شی كێبركێ، به‌شی فێركاری و به‌شی نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: له‌به‌شی كێبڕكێدا چه‌ندین گروپی شانۆیی له‌ناوچه جیاوازه‌كانی ئێرانه‌وه داوای به‌شدارییان كردووه كه له‌چاو سالانی پێشوو ژماره‌یان زۆر زیاتره‌و تاكو (20) رۆژی داهاتوو ناوی ئه‌و گروپانه كه رێگه‌ی به‌شداریكردنیان له‌فێستیڤاڵ پێده‌درێت راده‌گه‌ینرێت، بۆ به‌شی نێوده‌وڵه‌تیش لانیكه‌م (3 تا 5) گروپی شانۆیی له‌ولاتانی بیانییه‌وه به‌شدار ده‌بن. بادپه‌روا رایشیگه‌یاند كه ئه‌م فێستیڤاله له‌سالانی پێشوودا به‌ماوه‌ی چوار رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌لام ئه‌مساڵ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ درێژ ده‌كرێته‌وه بۆ (5 تا10) رۆژ. بڕیاریشه ئه‌م گروپه شانۆییانه‌ی كه له‌م فێستیڤاڵه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێن جگه له‌خه‌لات كردن، بنێردرێنه به‌شی كێبركێی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فه‌جر كه سالانه له‌تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
|
|
|
|
|
|
|
|
|