(له‌میدیاى كوردییه‌وه‌)، شانازییه‌كى ترى مه‌كته‌بی راگه‌یاندنه‌
له‌داگیرساندنی مۆمی چواره‌میدا (له‌میدیاى كوردییه‌وه‌)، شانازییه‌كى ترى مه‌كته‌بی راگه‌یاندنه‌ ‌ کوردستانی نوێ‌ 28/7/2010
رۆژی (27/7/2010)  سێهه‌م ساڵیادی ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى (له‌میدیاى كوردییه‌وه‌) كه‌ به‌شی كوردی (الانێات المركزی) رۆژانه‌ ده‌ریده‌كات.
ده‌توانین بڵێین ئه‌زمونێكى نوێى داهێنانه‌كانى (الانێات المركزی)و شانازییه‌كى ترى مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ كه‌ له‌ڕێى ئه‌م بڵاوكراوه‌ رۆژانه‌یه‌وه‌ خوێنه‌ر ده‌توانێت ئاشناو ئاگادارى هه‌واڵ و وتار و راپۆرت و توێژینه‌وه‌ گرنگ و هه‌ڵوێسته‌ جیاوازه‌كان بێت .
(له‌میدیاى كوردییه‌وه‌) رێبازێكى كارى رۆژنامه‌وانی كوردییه‌ و هه‌وێن و پێكهاته‌كه‌ى بریتیه‌ له‌ بابه‌ت و سه‌ردێرى میدیا كوردییه‌كان وه‌ك گۆڤار و رۆژنامه‌ و سایت و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌ كوردییه‌كان وكۆكردنه‌وه‌ى له‌دوو توێى دۆسییه‌كی شێوه‌ گۆڤارى رۆژانه‌دا كه‌ به‌شێوازیكی پیشه‌یی گونجاو بابه‌ته‌كان تیایدا پۆلێن ده‌كرێنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بۆ هه‌ر رووداو وگۆرانكارییه‌ك دۆسێى تایبه‌تى خۆى هه‌بێت وه‌ك دۆسێى هه‌ڵبژراده‌ى بیروڕاو وتارو شیكارى سیاسی و دۆسێی كركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و دۆسێی هه‌واڵ و راپۆرتی ناوخۆیی و هه‌رێمی جگه‌ له‌دۆسێی تایبه‌ت به‌وگۆرانكارییانه‌ى رۆژانه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن بۆ نمونه‌ دۆسێی كۆنگره‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان كه‌ ته‌رخانكرابوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لێدوان و بیروراو پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به‌كۆنگره‌ودواى كۆنگره‌.
له‌میدیاى كوردییه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌ئیمه‌یل بۆ به‌شداربووان له‌ نوخبه‌ى سیاسی و رۆژنامه‌نوسی وتوێژه‌ران ده‌نێردرێت رۆژانه‌ له‌ به‌شی كوردی سایتى (www.pukmedia.com) خوێنه‌ر ده‌توانێت بیخوێنێته‌وه‌و سودى لێوه‌ربگرێت .
(له‌میدیاى كوردییه‌وه‌ ) دیارییه‌كى ترى (الانێات المركزی)ه‌ بۆ ئاسانكارى گه‌یشتن به‌روِوداو و گۆرانكارى وپێشهاته‌كانه‌ و ستافی كاره‌كه‌ى هه‌ردوو رۆژنامه‌نوسى به‌توانا ره‌نج ئازاد و تارا فره‌ج به‌هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ردا ئاماده‌ى ده‌كه‌ن و له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ زیاتر پێشخستنی و گه‌شه‌پێدانی وه‌ك خزمه‌تێك بۆ رۆژنامه‌وانی كوردی و راستییه‌كان.
له‌داگیرساندنی مۆمی چواره‌می ده‌رچوونی(له‌میدیاى كوردییه‌وه‌) پیرۆزبایی له‌خۆمان هه‌موو خوێنه‌رانی ده‌كه‌ین.
سه‌رنوسه‌ر
محه‌مه‌د عوسمان ئه‌مین
ستافی كار
ره‌نج ئازاد و  تارا فه‌ره‌ج

#5278
9/9/2010
ئه‌رشیف
 
‌ پاڵه‌وانى خولى پله‌ یه‌ك خه‌لاتكرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
‌ له‌بۆینس ئایرس راوی گاشێته‌كانی ئیسپانیا كرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
 
‌ له‌چین 8 ملیۆن كه‌س تووشى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر بوون ئا:گوڵڤین موزه‌فه‌ر‌ 8/9/2010
‌ تووڕه‌بوونی پیاوان و بێهێزبوونی مێشك له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010
‌ قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP