كورته مێژوویه‌كی ئه‌ده‌بی ژاپۆنی، رۆماننووس یۆكیۆ میشیما وه‌ك نموونه
ئا/ ئاكۆ كه‌ریم مه‌عروف
29/7/2010
سه‌ره‌تایه‌كی كورت له‌م نووسینه‌دا جگه له‌وه‌ى ده‌مه‌وێت قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر رۆماننووسی ژاپۆنی یۆكیۆ میشیما كه له‌نێوان ساڵه‌كانی 1925- 1970 ژیاوه بكه‌م و خاوه‌نی چه‌ندین رۆمانه كه دیارترینیان (پلج الربیع، سقوگ الملاك) كه هه‌ردوو ئه‌م رۆمانه وه‌ك به‌شێك له چوارینه‌ی رۆمانی (بحر الخێب) ته‌ماشا ده‌كرێت بكه‌م، ئاماژه‌یه‌ك به مێژووی ئه‌ده‌بی ژاپۆنی بده‌م كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك زانیارییه‌كی ئه‌وتۆمان نییه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی ژاپۆنی. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مێژووی ئه‌ده‌بی ژاپۆنی بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م ئه‌ده‌به له‌ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن به نادیاری مایه‌وه تاوه‌كو سه‌ده‌ی بیسته‌م، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ولاتی ژاپۆن دابڕاو بووه له جیهانی ده‌ورووبه‌ر. مێژوونووسانی ئه‌ده‌ب له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون كه سه‌رده‌می گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ژاپۆنی بۆ كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و تاوه‌كو ئه‌م ساته‌وه‌خته له‌وپه‌ڕی گه‌شانه‌وه‌یدا بووه. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ده‌بی ژاپۆنی تاوه‌كو نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م جێگه‌یه‌كی دیار بۆ خۆی داگیر بكات كاتێك هه‌ردوو رۆماننووس یاسوناری كاواباتا كه ساڵی 1968 خه‌لاتی نۆبڵی پێبه‌خشراو رۆماننووس كنزا بورو ئه‌ویش ساڵی 1994 هه‌مان خه‌لاتی وه‌رگرت. له‌م سه‌ره‌تا كورته‌وه ده‌توانین مێژووی ئه‌ده‌بی ژاپۆنی دابه‌شبكه‌ین بۆ چه‌ند قۆناغێك كه دیارترینیان به قۆناغی (یاماتو ونارا) داده‌نرێت، ئه‌م قۆناغه كه هه‌ستیارترینیانه ده‌كه‌وێته نێوان سه‌ده‌ی چواره‌م و هه‌شته‌می زایینی كه ئه‌ده‌بی ژاپۆنی له قۆناغی سه‌رزاره‌كییه‌وه گواسترایه‌وه بۆ قۆناغی ئه‌ده‌بێكی نووسراو. قۆناغی دووه‌م به قۆناغی (هیئان 794- 1192ز) داده‌نرێت كه پردێك و گۆڕینه‌وه‌ی رۆشنبیرییه‌كی دره‌وشاوه له‌نێوان ژاپۆن و ولاتی چیندا هه‌بوو، تا ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی كه ئیمپراتۆر (و‌ر ئودا) له ساڵی 894ز هه‌موو ئه‌و پرده رۆشنبیرییانه‌ی پچڕان كه له نێوانیاندا هه‌بوو، كه دواجار ئه‌ده‌بی ژاپۆنی ره‌نگێكی تایبه‌ت به‌خۆی په‌یداكرد. پاشان قۆناغێكی تر دێته پێشه‌وه به‌ناوی (كاماكورا) 1192- 1333ز له‌م قۆناغه‌دا جه‌نگاوه‌ره‌كانی سامورای ده‌ركه‌وتن كه وه‌ك چینێكی ده‌سه‌لاتدار بۆ ماوه‌ی 150 ساڵ ده‌سه‌لاتیان گرته ده‌ست، به‌هۆی حیكایه‌ته‌كانی جه‌نگه‌وه فۆرمێك له ئه‌ده‌بی ره‌شبینی و چاره‌نووسی مرۆڤ به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ده‌بی ئه‌و قۆناغه‌وه دیاربوو. له قۆناغی (موروتاتشی) 1333- 1603ز ئه‌ده‌بی ژاپۆنی گرنگی ئه‌دا به وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رانی سامورایی و شێوازی ژیانی سه‌ربازییان. له قۆناغی (ئیدۆ) كه ده‌كه‌وێته نێوان ساڵه‌كانی 1603- 1868ز ئه‌ده‌بی كلاسیكی ژاپۆنی شانبه‌شانی فه‌لسه‌فه‌ی كۆنفۆشیوس ده‌ڕۆیشت كه قه‌سیده كورته‌كان به‌ناوی هایكۆ وه دیارترینی ئه‌و ده‌قانه‌ن كه له‌و قۆناغه‌دا نووسراون و تاوه‌كو ئێستاش كاریگه‌ریی خۆیان هه‌یه.
ئه‌ده‌بی نوێی ژاپۆن لێره‌وه ده‌گوازینه‌وه بۆ ئه‌ده‌بی نوێی ژاپۆن كه سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1868ی كه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ده‌بی ژاپۆنی له‌سه‌ر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاواز دروست بووه، له‌وانه كاریگه‌رییه‌كانی كلاسیكی چینی كۆن، له سه‌رجه‌م فیكر‌و تێگه‌یشتنه‌كانی خۆرئاوا، هه‌روه‌ها له سرووت و تایبه‌تمه‌ندییه دێرینه‌كانی ژاپۆن و ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌م ولاته بۆ ماوه‌ی 250 ساڵ له گۆشه‌گیرییه‌كی ته‌واودا دابڕاو بووه له جیهان به‌هۆی ده‌سه‌لاتی (تۆكۆ جاوا باكۆفۆ)، له‌و ماوه‌یه‌دا كه ده‌كه‌وێته نێوان ساڵه‌كانی 1603-1868ز رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا به لێدانێكی گه‌وره ده‌زانی، كه پاشان ده‌رگاكانی له‌سه‌ر خۆرئاوا كرده‌وه، له‌و ساته‌وه ئه‌زموون و هه‌وڵه‌كان له بواره‌كانی هونه‌ر، شیعر، رۆمان، چیرۆك، ره‌خنه، شانۆ، چه‌ندین ته‌وژمی ئه‌ده‌بی له‌ژێر كاریگه‌ری خۆرئاوا ده‌ركه‌وتن، له‌وێوه له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ئه‌ده‌بی ژاپۆنی نزیك بۆوه له رۆحی ئه‌ده‌بی خۆرئاوا. به‌رله‌وه‌ی له ئه‌ده‌ب و كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی رۆماننووس یۆكیۆ میشیما بدوێین، پێویسته كورته‌یه‌ك له سه‌ره‌تاكانی رۆمانی نوێی ژاپۆنی بخه‌ینه به‌رچاو. ژاپۆنییه‌كان سه‌د ساڵ پێش ئێستا له‌ڕێی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان خۆرئاواوه به رۆمان ئاشنا بوون، هه‌ر بۆیه له‌ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌دا بنه‌ماكانی رۆمان و موفره‌داتی زمانه‌وانی نوێ دروست بوو، كه چه‌ند فۆرمێكی نوێی وه‌رگرت كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌كانه‌وه وه‌رده‌گیراو بووه هۆی له‌دایكبوونی رۆمانی نوێی ژاپۆنی. له‌و ساته‌وه رۆمانی نوێی ژاپۆنی له‌سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك دامه‌زراوه كه ئه‌وانیش جۆراوجۆریی له ناوه‌ڕۆكدا، فۆرمێكی به‌هێز، كه ئه‌م دوو هۆكاره‌ش به ئه‌ندازه‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر كراوه كه رۆمانی ژاپۆنی توانای وه‌رگرتنی هه‌موو شتێكی هه‌بێت وه‌كو ئه‌فسانه، مێژوو، شێوه‌كانی ژیان، سه‌ركێشی، خه‌یاڵ، زانست، عه‌قیده‌و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تیش، هه‌روه‌ها له بواری شێوازیشدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌ره‌وپێش ده‌چوو، كه دواجار ئه‌م ئه‌ده‌به له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م چووه قۆناغێكی تره‌وه.
یۆكیۆ میشیما رۆماننووس یوكیۆ میشیما له مانگی 14ی ینایه‌ری ساڵی 1925 له شاری تۆكیۆ له‌دایك بووه. خوێندنی به‌شی یاسای له‌زانكۆی تۆكیۆ ته‌واو كردووه‌و له‌دوای خوێندن له وه‌زاره‌تی دارایی كاری كردووه، پاشان ده‌ست له كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه ژیانی ته‌رخان ده‌كات بۆ نووسین. میشیما له‌سه‌ره‌تای ژیانی نووسیندا ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كلاسیكی ژاپۆنی، كه دواجار ئه‌م خوێندنه‌وه قوڵه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌جێهێشت به‌سه‌ر نووسینه‌كانییه‌وه. له‌ساڵی 1944دا یه‌كه‌مین رۆمانی به‌ناونیشانی (الغابه فی ریعان ازدهارها) به‌چاپ گه‌یاند. له پاشاندا په‌یوه‌ندی ده‌كات به بزووتنه‌وه‌ی رۆمانسییه‌كانی ژاپۆنه‌وه كه باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو خود وێران بكه‌ن وه‌ك به‌هایه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی خود. ژاپۆنیه‌كان یۆكیۆ میشیما وه‌ك رۆماننووسی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ئارنست هه‌مه‌نگوای لێیده‌ڕوانن، له‌كاتێكدا میشیما هه‌وڵیدا ئه‌وه روونبكاته‌وه كه ئیشكردن به ئاراسته‌ی خۆرئاوادا مه‌ترسیداره. ته‌نانه‌ت به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا كه ئه‌ده‌ب به‌كاربهێنێت بۆ بانگه‌شه‌ی ره‌گوریشه‌ی ژاپۆنی و كه‌سایه‌تی بێلایه‌ن، به‌ڵكو ژیانی خۆی به‌ئاراسته‌یه‌كدا برد كه جۆرێك له نموونه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی بێلایه‌ن بێت، كه دواجار ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه به ئاراسته‌یه‌كدا بردی كه له‌سه‌ر خۆكوشتنێكی به‌ربلاو كه له‌ناو چینی سامورایدا هه‌بوو كۆتایی به ژیانی بهێنێت، كه ژاپۆنییه‌كان به خۆكوشتنێكی پیرۆز ناوزه‌دی ده‌كه‌ن. ئه‌م رۆماننووسه له ژیانی ئه‌ده‌بیی خۆیدا ژماره‌یه‌كی زۆری له چیرۆكی كورت و رۆمان، ده‌قی شانۆیی بلاوكردۆته‌وه كه گرنگترینیان (اعترافات قناع، غابه ألازاهیر، هدیر ألامواج، رباعیه بحر ألخێب).
*سه‌رچاوه: -نووسه‌ری ئیتاڵی دیاموند جوری، وكاله ألاعمال المترجمه، مكتوب -د. كرم خلیل، مامۆستا له زانكۆی سعودیه، باب -أرچ الحچارات.
|
|
|
|
|
|
|
|
|