نووسینه توركییه‌كانی ره‌فیق حیلمی (1898-1960)
و/ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل
29/7/2010
ره‌فیق حیلمی كوڕی ساڵح ئامان عه‌بدوڵلایه، له‌كه‌ركوك له‌گه‌ڕه‌كی (ئیمام قاسم) ساڵی 1898ز له‌دایكبووه. باوكیشی هه‌ر له‌و شاره‌و له گه‌ڕه‌كی (ئه‌خی حسین) ساڵی 1859ز له‌دایكبووه. ره‌فیق حیلمی له‌سوپای عوسمانی ئه‌فسه‌ر بووه. دوای خوێندنی سه‌ره‌تایی چووه‌ته حوجره، له‌لای یه‌كێ له‌مه‌لاكانی كه‌ركوك چه‌ند ساڵێ فه‌قێ بووه. كاتێ ته‌رمی شێخ سه‌عیدی باوكی شێخ مه‌حمودیان هێناوه‌ته كه‌ركوك ره‌فیق حیلمی له‌وێ بووه. له‌م باره‌یه‌وه خۆی ده‌ڵێ: له‌و رۆژه‌دا له‌حوجره‌ی مه‌لا ته‌قی ده‌مخوێند، ده سالان بووم، مامۆستاكه‌م شاعیر بوو، به‌توركی شیعرێكی پێ ئه‌زبه‌ر كردبووم، به‌ر له‌گه‌یشتنی ته‌رمه‌كه‌ی له‌پێش سه‌دان كه‌سدا خوێندمه‌وه. دواجار خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه سلێمانی، له‌وێ چۆته قوتابخانه‌ی (روشدییه‌ی سه‌ربازی)، ساڵی 1911 خوێندنی ته‌واوكردووه‌و چۆته (ناوه‌ندی سه‌ربازی) له‌به‌غدا، ساڵی 1913 بڕوانامه‌ی وه‌رگرتووه‌و چۆته كۆلێجی ئه‌ندازیاری له‌ئه‌سته‌مبوڵ به‌شی ماتماتیك، ساڵی 1918 خوێندنی ته‌واوكردووه‌و بۆ عیراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ره‌فیق حیلمی له‌بواری سیاسه‌تدا كاری كردووه وه‌كو كه‌سێكی رۆشنبیر‌و خاوه‌ن هزرو زمان‌زان- كه زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و توركی و عه‌ره‌بی به‌باشی زانیووه- رۆڵی به‌رچاوو دیاری گێڕاوه. له‌حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموددا به‌شداری كردووه، وه‌كو وه‌رگێڕێك له‌نێوان شێخ و به‌ریتانییه‌كانداو وه‌كو نووسه‌رێكی توركی زان له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا. لێره‌دا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئێمه‌یه، چالاكییه ئه‌ده‌بییه‌كانێتی له‌بواری شیعر‌و نووسینی سیاسی‌دا كه به‌زمانی توركی له‌ڕۆژنامه‌كانی كه‌ركوكدا بلاوی ده‌كرده‌وه، له‌بیسته‌كان و سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا. ژیانی رۆشنبیری ره‌فیق حیلمی بۆ سه‌رده‌می گه‌نجێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌زمانی توركی وتار و شیعری نووسیووه، چونكی به‌زمانی توركی خوێندنی ته‌واو كردووه، خۆی ده‌ڵێ (له‌ته‌مه‌نی پانزه ساڵیدا شیعرم نووسیووه). شیعره‌كانی به‌ناوی (كه‌ركوكلی ره‌فیق حیلمییه‌وه له‌ڕۆژنامه‌ی (حوادپ) كه له‌ساڵی 1911 له‌كه‌ركوك ده‌رده‌چوو بلاوده‌كرده‌وه). له‌نێوان سالانی 1912-1914 له‌نۆ ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا نووسین و شیعری بلاوكردۆته‌وه. كه به‌زمانێكی توركی پوخته‌و جوان و شێوازێكی ره‌وان نووسیونی كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه: -1(غروبه- ئاوابوون) چوارینه‌یه‌كه له‌سه‌ر شیعری (زین العابدین ئه‌فه‌ندی قابلی زاده) ژماره (69) ساڵی 1912ز. -2(په‌ند-په‌ند) چوارینه‌یه‌كه له‌سه‌ر شیعرێكی (قدسی) له‌ژماره (71) ساڵی 1912. -3(بی هوده ئه‌یله‌مه) پێنج خشته‌كی، ژماره (73) ساڵی 1912 -4(زوالی قوش- باڵنده‌یه‌كی به‌سه‌زمان) شیعر، ژماره (77) ساڵی 1913. -5(برنڤیره- لێكچوونێك) شیعر ژماره (80) 1913 -6(بكای عشق- گریانی عه‌شق) شیعر، ژماره (81) 1913. -7(غزل غرام- غه‌زه‌لێكی دڵداری) شیعر، ژماره (89) 1913. -8(مه‌حزون ئولوروم- به‌دڵته‌نگی ده‌مرم) په‌خشان، ژماره (97) ساڵی 1914. هه‌روه‌ها چه‌ند شیعرێكی له‌ڕۆژنامه‌ی (التجدد)دا بلاوكردۆته‌وه، كه رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ئه‌ده‌بی بوو له‌كه‌ركوك به‌زمانی توركی له‌ساڵی 1920دا ده‌رده‌چوو. ره‌فیق حیلمی، ساڵی 1921 له‌قوتابخانه‌ی (زه‌فه‌ر) له‌كه‌ركوك داده‌مه‌زرێ، زمانی توركی و ماتماتیكی ده‌وته‌وه، له‌م كاته‌دا ده‌سه‌لاتی به‌ریتانی رۆژنامه‌ی (نجمه)یان له 1918دا ده‌ركرد، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی (زه‌فه‌ر) (شوكری عه‌بدولئه‌حه‌د) بووه به‌رپرسیاری رۆژنامه‌كه، مامۆستا ره‌فیق حیلمی له‌وێدا وتاری بلاو ده‌كرده‌وه، تا ئه‌وكاته رۆژنامه‌كه سه‌ر وتاری نه‌بوو، مامۆستا ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كردووه‌و هه‌موو ژماره‌یه‌ك وتارێكی ده‌نووسی وه‌كو (أفتتاحیه) زنجیره وتارێكی له‌وێدا بلاوكردۆته‌وه داكۆكی له‌هه‌ڵوێستی (كه‌مالییه‌كان) ده‌كات له‌كاتی شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی توركیادا. ده‌سه‌لاتدارانی به‌ریتانی له‌ئه‌نجامی ئه‌و وتارانه‌دا (حاكمی سیاسی) له‌كه‌ركوكی دوور ده‌خاته‌وه، له 20ی ئابی 1921 فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی ده‌رده‌چێ بۆ قوتابخانه‌ی (سعادت)ی نموونه‌یی له‌سلێمانی. ئه‌مه‌ش وتاره‌كان و شیعره‌كانی رۆژنامه‌ی (النجمه)ن. -1(اكابر اغنیا مزك نڤر دقت و حمیتلرینه- بۆ سه‌رنج راكێشانی به‌زه‌یی پێهاتنی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانمان) 21 ئازار 1921. -2(غروب حسنك قارشینده- له‌ئاستی ئاوابوونی جوانیه‌كه‌یدا) 1921. -3(تخمس شعر بهارده- پێنج خشته‌كی شیعرێكی ته‌وفیق فیكره‌ت) 1921. -4(سن-تۆ) ژماره 49 له 20 نیسان 1921. -5(كیف اتدلعت الپوره الاجتماعیه) ژماره 489 له 18 نیسان 1921. -6العراق والمعارف. ژماره 491، له 22 نیسانی 1921. -7(الیونان فی نڤر رئیس الوزراء التركی) ژماره 492، له25 نیسان 1921. -8(نحو الانسانیه) ژماره 494، له29 نیسان 1921. -9(الوگن) ژماره 495، له 2 مایس 1921. -10محادپه فلسفیه فی شهر رمچان، ژماره 496، له1921 -11الانتفاچه بعد الموت، ژماره 499، له 11مایس 1921. -12 تجدد المعارك فی الاناچول، ژماره (500) له 13 مایس 1921. -13اختیار ملك العراق، ژماره (501) له 16 مایس 1921. -14خگأ الیونان السیاسی، ژماره (505) له 25 مایس 1921. (رۆژنامه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه به‌توركی و عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو، له‌دواییشدا به‌كوردیش ده‌رچوو). له‌سلێمانی، رۆژی كوردستان و بانگی كوردستان و امیر استقلال به‌كوردی و توركی ده‌رده‌چوون له‌نێوانی 1921-1923له‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌شدا وتار‌و شیعری بلاوكردۆته‌وه. -1(معارفسز بر قومك حق حیاتی یوقدر- میلله‌تی بێ زانست مافی ژیانی نییه) له‌ژماره (4)ی (بانگی كوردستان) له 28 ئابی 1922 بلاوكردۆته‌وه. -2(ێنایع و معارف: پیشه‌سازی و زانیاری) ژماره (2)ی (بانگی كوردستان) له14 ئابی 1922. -3(بوزلی داغلردن دوشان شلاله‌لر- تاڤگه‌كانی چیا به‌فر گرتووه‌كان) شیعر ژماره 2 (رۆژی كوردستان) 22 تشرینی دووه‌م 1922، ل3 -4(تجدد روح ملتدن قویان سعادتدر- ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه‌ی له‌نوێ بوونه‌وه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌وه دێته ئاراوه) شیعر، ژماره (1-3) رۆژی كوردستان، له29 تشرینی دووه‌می 1922زدا، ل4. -5(وگن امرادینه- به‌ده‌نگه‌وه هاتنی بانگه‌وازی نیشتمان) شیعر، (رۆژی كوردستان) ژماره (2-3) له 6 كانوونی یه‌كه‌می 1922،ل3. -6كه‌ركوك و حوالیسی أهالی محترمه سنك نڤر دقتلرینه- سه‌رنج راكێشانی دانیشتووانی به‌ڕێزی كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی). (امیر استقلال) ژماره (9) له 17 تشرینی دووه‌می 1923ز. -7(تربیع غزل ادیب محترم جناب نوری افندی- چوارینه‌یه‌ك له‌سه‌ر غه‌زه‌لێكی نووسه‌ری به‌ڕێز (نوری ئه‌فه‌ندی)، شیعر، (امیر استقلال) ژماره (4) له‌تشرینی یه‌كه‌م 1923. هه‌روه‌ها چه‌ند وتارێكی له‌ڕۆژنامه‌ی (كه‌ركوك) بلاوكردۆته‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌یه شاره‌وانی كه‌ركوك ده‌ری ده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌ڕۆژنامه‌ی (ایلری) نووسینی بلاوكرده‌وه، ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ش هه‌ر له‌كه‌ركوك ده‌رده‌چوو. ره‌فیق حیلمی، نامیلكه‌ی (كۆمه‌لایه‌تییه‌كان)ی نووسه‌ری تورك (چیاء گوك ئه‌لب)ی له‌توركیه‌وه بۆ كوردی وه‌رگێڕاوه، له‌نامیلكه‌یه‌كدا (21لاپه‌ڕه‌یی) ساڵی 1943 له‌موسڵ به‌چاپ گه‌یاندووه. رۆمانی (رۆسته‌م)ی له‌توركییه‌وه به‌كوردی كردووه‌و له‌ڕۆژنامه‌ی (ژیان)ی ژماره 499، له2ته‌مموزی 1935 بلاوكردۆته‌وه. گه‌لێ به‌رهه‌می دیكه‌ی به‌توركی نووسیووه‌ن له‌وانه: -1نامیلكه‌یه‌ك له‌ژێر ناوی (كورد مسئه‌له‌سی ێفحتاندن- چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه) ساڵی 1935 چاپكراوه. -2(شعرلرم- شیعره‌كانم) كۆمه‌ڵه شیعرێكی توركین ده‌ستنووسی شیعره‌كانی له‌ساڵی 1924 دابووه چاپخانه‌ی (النجاح) له‌به‌غدا، پاره‌ی چاپكردنه‌كه‌شی پێشین دابوو، به‌لام ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعره‌ی رووناكی نه‌بینی، چونكی لایه‌نگرانی به‌ریتانیا له‌سلێمانی گوایه (مه‌دحی) توركه‌كان ده‌كات! بۆیه چاپ نه‌كرا. كه هێزه‌كانی به‌ریتانیا سلێمانی-یان داگیركرد له 19 ته‌مموزی 1924و حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود روخا، ره‌فیق حیلمی بۆ (مجر الكبیر) له‌خوارووی عیراق گوێزرایه‌وه. ره‌فیق حیلمی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه‌وا له‌سه‌ر شیعره‌كانی بووه. دوایی بۆ كه‌ركوك گوازراوه‌ته‌وه تارووداوه‌كانی 16 ئه‌یلولی ساڵی 1930 وانه‌ی ماتماتیكی له‌قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك وتۆته‌وه. به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی كردووه كه له‌دژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌رپا بوو، به‌هۆیه‌وه گیراوه، دوای مانگێك ئازاد كراوه، بۆ هه‌ولێر گوێزراوه‌ته‌وه، له‌ناوه‌ندی هه‌ولێر ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته ته‌نها ناوه‌ندی بووه له‌شاری هه‌ولێر، جارێكی كه بۆ سلێمانی گوێزراوه‌ته‌وه، هێشتا ساڵی خوێندنی 1932-1933 كۆتایی نه‌هاتبوو، بۆ ناسریه گوێزراوه‌ته‌وه، له‌وێوه بۆ به‌سره، تا ساڵی 1936 بۆ كه‌ركوك گوێزراوه‌ته‌وه، له‌ناوه‌ندی كه‌ركوك دامه‌زراوه، دواجار كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی كه‌ركوك، دواجار كراوه به(مدیری مه‌عاریفی لیوای بعقوبه). گه‌لێ پله‌و پایه‌ی به‌رزیشی پێدراوه وه‌كو یاریده‌ده‌ری ئه‌مینی پایته‌خت و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رگێـڕان و بلاوكردنه‌وه‌و دانان له‌به‌غدا. هه‌روه‌ها له‌ئه‌یلولی 1958 بووه به‌جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی عیراقی و جێگری دووه‌می نه‌قابه‌ی مامۆستایانی عیراقی مولحه‌قی رۆشنبیری له‌توركیا، دواجار خانه‌نشین كراوه له 4 ئابی 1960دا كۆچی دوایی كردووه. *گۆڤاری (baris)- ژماره (45)- 2009
|
|
|
|
|
|
|
|
|