له ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا محه‌ڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مین و به‌سه‌رهاتی شیعرێك
جیهان عومه‌ر
29/7/2010
یادی (م.م.ئه‌لف)
حه‌سیب قه‌ره‌داخی 1981
به چاوی تۆ! له چاوی تۆ ده‌ترسن و شپرزه‌ن! به فیكری تۆ! له فیكری تۆ، تۆقیون.. ئه‌وان هه‌رزه‌ن! له چاوی تۆ كه خۆرهه‌ڵدێ له فیكری تۆ، سته‌م، هه‌ڵدێ! ئاڵای خوێنین هه‌ڵكرا ته‌پڵی شادی لێدرا.. ده‌شكێ قه‌ڵای زه‌بروزه‌نگ (م.م. ئه‌لف) ناوی تۆیه ئاسۆی گه‌شمان چاوی تۆیه فیكری تۆمان، شاڕێگه‌كه‌ی، سه‌رفرازی و رۆژی نۆیه! هاورێم، برام، مامۆستا‌م.. هاتووم له‌سه‌ر مه‌زارت ده‌سته‌و نه‌زه‌ر راوه‌ستاوم. هاتووم موژده‌ت پێ بده‌م.. شه‌ومان رۆژی رۆشنه‌و رۆژیان بۆته شه‌وه‌زه‌نگ!
گشت نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م دونیایه كه‌ڵه‌پیاو و تێكۆشه‌رو نووسه‌ر و ئه‌دیب و رۆشنبیری به‌توانای تێدا هه‌ڵده‌كه‌وێت. بێشك مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش بێبه‌ش نییه له‌م كه‌له‌پوورو سامانه نه‌ته‌وایه‌تییه، كه شانازیی پێوه بكات. یه‌كێك له‌و خاوه‌ن به‌هره‌و توانا نه‌بڕاوه‌ی گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بی كوردی، مامۆستای شه‌هیدو خه‌باتگێڕ محه‌ڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مین-ه، كه قه‌ڵه‌می به‌پێزو بیر‌و هۆشی هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتگێڕانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو. ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداری ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوه بین له تێكۆشان و نووسینه‌كانیدا، هه‌میشه سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی بۆخۆی هه‌ڵبژاردبوو له‌ڕۆژانی سه‌ختی تێكۆشاندا. ئه‌وه نووسینه به‌پێزه‌كانی و ئه‌وه چیرۆكه پڕ مانا‌و قه‌شه‌نگه‌كانی كه ده‌سه‌لات و دوژمنانی كورد هه‌میشه له‌م پیاوه ده‌سڵه‌مینه‌وه، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئه‌م ولاته ئه‌م پیاوه‌یان به پله‌ی یه‌ك له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا بۆ هه‌ڵگیرسانی كۆبوونه‌وه‌و په‌لاماردانی سه‌نگه‌ری دوژمن. ده‌گێڕنه‌وه كه یه‌كێك له دوكانداره‌كانی شه‌قامی سابوونكه‌ران كه پیاوێكی مه‌سیحی بوو، ده‌ڵێت: هه‌چ كات محه‌ڕه‌متان بینی له سابوونكه‌رانه‌وه هاته خواره‌وه‌و رۆژنامه‌ی له بن هه‌نگڵدابوو، ئه‌وه نیشانه‌ی كۆبوونه‌وه‌و په‌لاماردانی جه‌ماوه‌ره بۆ رژێم، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه به په‌له دوكانه‌كه‌ی داده‌خست و له ناوچه‌كه دوورده‌كه‌وته‌وه. پیاوێك به‌مشێوه‌یه ده‌سه‌لات و رژێم بترسێنێ، بێشك پێویسته شانازیی پێوه بكرێت. ئه‌م تێكۆشه‌ره دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی و ئازاردانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئه‌منی سلێمانییه‌وه، ڕۆژی 23/7/1980 گیانی پاكی سپارد به كورد‌و كوردستان. هه‌ر بۆ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌و دوای ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هیدبوونیدا، شێخی شاعیران (حه‌سیب قه‌ره‌داغی) شیعرێك بۆ ئه‌و یاده ده‌نووسێ، به‌پێ گێڕانه‌وه‌ی (به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی)، به‌مشێوه‌یه باسی به‌سه‌رهاتی ئه‌و شیعره ده‌كات: پاشنیوه‌ڕۆیه‌كی گه‌رمی هاوینی ساڵی 1981 بوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری خزم و ناسیاویدا به‌شداریی به‌خاكسپاردنی پیاوێكی ناسیاوبووین له سلێمانی. له‌و ماوه‌یه‌دا كه چاوه‌ڕوانی گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌كان بووین تا ئیشه‌كه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن، من و چه‌ند كه‌سێكی تر له سێبه‌ری دره‌ختێكدا له خزمه‌ت مامۆستا شێخ حه‌سیبدا بووین، باسی ژیان و مه‌رگی بۆ ده‌كردین. كاتێكم زانی دوو دڵۆپ فرمێسك له چاوی هه‌ڵوه‌رین و به ده‌سته‌سڕه سپییه‌كه‌ی سڕینیه‌وه. پارچه رۆژنامه‌یه‌كی دڕاوی له‌ناو ئه‌و پۆش و په‌لاشه‌دا هه‌ڵگرته‌وه‌و قه‌ڵه‌م جافێكی له گیرفانی ده‌رهێنا. له‌سه‌ر رانی ده‌ستیكرد به‌نووسین. پێموایه كه‌متر له پێنج ده‌قیقه‌ی پێچوو، كه ته‌واوبوو رۆژنامه‌كه‌ی دایه ده‌ست من و فه‌رمووی: ئاده‌ی به ده‌نگ بۆمی بخوێنه‌وه. بۆم خوێنده‌وه و لێم پرسی: مامۆستا حه‌سیب ئه‌مه بۆ كێیه؟ فه‌رمووی: جه‌ماعه‌ت شكیان له تۆیه! وتم: باشه بابزانم بۆ كێ نووسراوه؟ فه‌رمووی: ره‌نگه تۆ نه‌یناسی، براده‌رێكی شه‌هیده ناوی محه‌ڕه‌م بوو، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژێكی وادا به‌خاكسپێردرا. ئیتر هیچی تری باس نه‌كرد. منیش ئه‌وسا نه‌مده‌زانی مه‌به‌ستی كێیه. پاش چه‌ند رۆژێك شك بۆ ئه‌وه چوو كه ره‌نگه مه‌به‌ستی مامۆستا محه‌ڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مین بووبێ. شیعره‌كه‌م به‌خه‌تی خۆم له ده‌فته‌رێكی یاده‌وه‌رییه‌كانمدا نووسییه‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه نازانم رۆژنامه‌كه چی لێهات. ساڵ هات و چوو، مامۆستا نه‌یپرسییه‌وه‌و منیش بیرم چووه‌وه تا دواتر چوومه هه‌نده‌ران. وه‌ختێ به‌سه‌ردان گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان، مامۆستای گه‌وره‌مان له ژیاندا نه‌مابوو. له‌م شه‌وانه‌دا له فه‌یسبووك لاپه‌ڕه‌یه‌كم بینی كه ته‌رخانكرابوو بۆ شیعره‌كانی مامۆستا حه‌سیب، ئه‌و داواكارییه‌شم خوێنده‌وه، بڕیارم دا له‌ناو ده‌فته‌ره كۆنه‌كانمدا بگه‌ڕێم تا دۆزیمه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌قی شیعره‌كه‌یه كه بۆتی ئه‌تاچ ده‌كه‌م. به‌هیوام سه‌ركه‌وتوو بن و كاتێكی خۆش (ه. س). ئه‌م ده‌قه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ك خۆی له نووسراوێكی (به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی)یه‌وه وه‌رگیراوه، كه ئه‌ویش له‌و به‌ڕێزه‌ی وه‌رگرتووه‌و ئێمه‌ش به‌بۆنه‌ی یادی تێپه‌ڕبوونی (30) ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی كه‌ڵه‌نووسه‌رو ئه‌دیب و چیرۆكنووس مامۆستا (محه‌ڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مین) ده‌قی ئه‌و شیعره بلاو ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژ هه‌میشه ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌یان له‌یادبێت.
|
|
|
|
|
|
|
|
|