خولی پله یه‌كی كوردستان
سلێمانی، هه‌ڵۆ ، زاخۆ ، برایه‌تی بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین سه‌ركه‌وتن
کوردستانی نوێ
31/7/2010
رۆژی هه‌ینی (30/7) یارییه‌كانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می قۆناغی دووه‌م له‌خولی پله یه‌كی تۆپی پێی كوردستان (هه‌فته‌ی كۆتایی) به‌ڕێوه‌چوو، گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی بریتیبوون له‌بردنه‌وه‌ی برایه‌تی له‌ئالاو خانه‌قین له‌ئاسۆو ده‌ربه‌ندیخان له‌هه‌ڵۆ، ئه‌م سێ یارییه‌ش گرنگی زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كانی برایه‌تی و زاخۆ بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین و مانه‌وه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌خولی پله یه‌ك و دابه‌زینی یانه‌ی پیشه‌سازی بۆ خولی پله دوو. *له‌شاری هه‌ولێرو له‌یاریگای برایه‌تی، تیپی یانه‌ی برایه‌تی توانی به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر كه‌یاریزانان مامه‌ند ئه‌كره‌م و میران كه‌ریم تۆماریانكردن، له‌تیپی یانه‌ی ئالا بباته‌وه‌و پاش یانه‌ی زاخۆ كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیی گروپی یه‌كه‌م بگرێت، به‌م ئه‌نجامه به‌رامبه‌ر یانه‌ی سلێمانی یه‌كه‌می گروپی دووه‌م یاریی ده‌كات، ئه‌ویش له‌دوو یاریی هاتن و چوونداو براوه‌یان بۆ خولی نایابی وه‌رزی نوێ سه‌رده‌كه‌وێت. *یانه‌ی زاخۆ-ش له‌دوایاریدا له‌یاریگای خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ-ی كرد به حه‌وت گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر براوه‌بوو. *له‌یاریگای خانه‌قین-یش تیپی ئه‌و یانه‌یه توانی خزمه‌تێكی گه‌وره به‌یانه‌ى برایه‌تی بكات، پاش بردنه‌وه‌ی (3-1) له‌یانه‌ی ئاسۆ، چونكه بردنه‌وه‌ی ئاسۆ ده‌بووه هۆی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ئاسۆ بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین له‌جیاتی یانه‌ی برایه‌تی. *له‌یاریگای ده‌ربه‌ندیخان-یش تیپی ئه‌و یانه‌یه توانی (2-1) له‌تیپی له‌هه‌ڵۆ بباته‌وه، ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ش تیپی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان-ی له‌خولی پله یه‌كدا هێشته‌وه، جگه له‌وه‌ش دۆڕاندنی یانه‌ی ئاشتی (2-1)َ به‌یانه‌ی سۆلاڤ-ی كه‌ركوك هۆكارێكى تربوو، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی سۆلاڤ یاریزان مه‌ریوان شوكر تۆماریكرد له‌ده‌قیقه‌كانی (14و85)دا تاكه گۆڵی ئاشتیش یاریزان هێمن محه‌مه‌د به‌په‌نالتی له‌ده‌قیقه‌ی (90+2) تۆماریكرد، به‌م ئه‌نجامانه‌ش هه‌رسآ تیپى (ئاشتى، ده‌ربه‌ندیخان، پیشه‌سازى) كه‌خاوه‌نى (15) خاڵن به‌لام به‌جیاوازى گۆلا ئاشتى و ده‌ربه‌ندیخان له‌خولى پله یه‌كدا مانه‌وه‌و پیشه‌سازى بۆ خولى پله‌دوو دابه‌زى، چونكه به‌پێی رێنمایی خوله‌كه ئه‌گه‌ر له‌دوو تیپ زیاتر خاڵه‌كانیان وه‌ك یه‌ك بوو ئه‌و تیپه داده‌به‌زێت كه‌كه‌مترین جیاوازی گۆڵی هه‌یه. له‌قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینیشدا سلێمانی به‌رامبه‌ر زاخۆ له‌دوو یاریی هاتن و چووندا یاریی ده‌كه‌ن و براوه‌یان بۆ خولی نایابی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت، دۆڕاوه‌یشیان له‌گه‌ڵ براوه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی برایه‌تی و هه‌ڵۆ یاریی ده‌كات و له‌دوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا براوه‌ى ئه‌وانیش ده‌بێته دووه‌م یانه‌ى سه‌ركه‌وتوو بۆ خولى نایابى كوردستان. ریزبه‌ندیی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان پاش كۆتاییهاتنی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م (هه‌فته‌ی كۆتایی): گروپی یه‌كه‌م -1زاخۆ (16)یاریی (10-2-4)(32)خاڵ. -2برایه‌تی (16)یاریی (8-6-2)(30)خاڵ. -3ئاسۆ (16)یاریی (8-3-5)(27)خاڵ. -4خانه‌قین (16)یاریی(7-5-4)(26)خاڵ. -5چه‌مچه‌ماڵ (16)یاریی(6-5-5)(23)خاڵ. -6ئالا (15)یاریی (6-2-7)(20)خاڵ. -7شه‌قلاوه (16)یاریی (4-4-8)(16)خاڵ. -8گاره (14)یاریی (3-5-6)(14)خاڵ. -9هاوكاری دووز (15)یاریی(1-2-12)(5)خاڵ. گروپی دووه‌م. -1سلێمانی (14)یاریی(12، 2، -)(38)خاڵ. -2هه‌ڵۆ (15)یاریی(7-7-1)(28)خاڵ. -3كۆیه (16)یاریی(5-6-5)(21)خاڵ. -4سۆلاڤ (16)یاریی(5-5-6)(20)خاڵ. -5پێشكه‌وتن (15)یاریی(6-1-8)(19)خاڵ. -6سێمێل (16)یاریی(3-7-6)(16)خاڵ. -7ئاشتی (16)یاریی(3-7-6)(15)خاڵ. -8ده‌ربه‌ندیخان (16)یاریی(3-6-7)(15)خاڵ. -9پیشه‌سازی (16)یاریی(3-6-7)(15)خاڵ.
|
|
|
|
|
|
|
|
|