خه‌وێكى ئاڵۆز؛ یان واقیعێك تاڵ وه‌ك ژه‌هر
خه‌وێكى ئاڵۆز؛ یان واقیعێك تاڵ وه‌ك ژه‌هر ‌ كوردستانى نوىَ، شیلان عومه‌ر‌ 24/8/2010
له‌دوای كاری ده‌رهێنانی بۆ (3) كورته‌ فیلم و (6) فیلمی دۆكیومێنتاری، شیلان سه‌عدی ده‌رهێنه‌ر كۆتایی به‌كاری ده‌رهێنانی (4) فیلمی دۆكیومێنتاری دیكه‌ هێنا.
له‌لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ شیلان وتی: ئه‌و شتانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بووه‌ به‌دیارده‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاریگه‌ریی خراپیان بۆ ژنان هه‌یه‌ به‌لامه‌وه‌ گرنگ بوو كه‌ بیكه‌مه‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی چه‌ند فیلمێكی دۆكیومێنتاری، فیلمه‌كانیش بریتین له‌ (خه‌ته‌نه‌، خه‌وێكی ئاڵۆز) ئه‌ویش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمی وشیاری رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی له‌گوندێكی نزیك رانیه‌ به‌رهه‌ممانهێناوه‌، فیلمی دووه‌م جیابوونه‌وه‌ی ژنانه‌، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك له‌سه‌ر كچه‌ یاریزانێكی شاری كه‌ركوك، دیارده‌ی جگه‌ره‌كێشانی مندالانیش یه‌كێكه‌ له‌به‌رهه‌می فیلمێكی دۆكیومێنتاری.
شیلان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌نیازه‌ له‌دوو مانگی داهاتووداو له‌شاری مهاباد هه‌ر له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنی كچان كاری ده‌رهێنان بۆ كورته‌ فیلمێك ئه‌نجامبدات.
له‌باره‌ی ده‌رهێنانی ئه‌و فیلمه‌ دۆكیومێنتاریانه‌وه‌ شیلان وتی: خه‌ڵك زۆر هاوكارمانبوون و هیچ رێگرییه‌كمان لێنه‌كرا، به‌لام بۆ فیلمی جیابوونه‌وه‌، دادگا رێگای نه‌دا بچنه‌ ناو هۆڵی دادگاوه‌.
شایانی باسه‌ شیلان سه‌عدی له‌دایكبووی شاری مهاباد-ه‌و به‌كالۆریۆسی له‌سینه‌مادا له‌زانكۆی تاران به‌ده‌ستهێناوه‌، وه‌ك ده‌رهێنه‌رو فۆتۆگرافه‌ر ئه‌ندامى كۆڕى سینه‌ماى لاوانى مهاباده‌، تائێستا به‌به‌رهه‌مه‌كانی له‌بوارى فیلم و فۆتۆدا به‌شداری له‌(13) فێستیڤاڵدا كردووه‌، چه‌ندین جار خه‌لاتى به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌بوارى ته‌له‌فزیۆنیشدا كارى ده‌رهێنانى دۆكیومێنتارى به‌ئه‌نجامگه‌یاندووه‌.

ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP