گرێ کوێرەی دەسەڵات
گرێ کوێرەی دەسەڵات ‌ جەوھەر کرمانج‌ 29/7/2010
دەسەڵات گرتنەدەست سێ جۆرە، یەکێکیان بەڕێگەی زەبرو توندوتیژی و بەکارھێنانی چەکەوەیەو ئەوی دیکەشیان بە شێوەی راپەڕینی جەماوەری و دەستگرتن بەسەر دامودەزگاکانەوەو سێیەمیشیان بەڕێگەی دەنگدان و سندوقی ھەڵبژاردنەوەیە. گەلی کورد بەدرێژایی دوو سەدە تێکۆشان و خەباتی ئاشکراو نھێنی و شۆڕش دووجار دەرفەتی بۆ رەخسا حکومڕانی بکات و دەسەڵات بگرێتە دەست، یەکەمیان لەسەردەمی شێخ مەحمودی نەمرداو دووەم جاریش لەکۆماری مھاباددا بە سەرکردایەتیی پێشەوا قازی محەمەدو ھەردوو جارەکەش حکومڕانیەکە کەمتر لەساڵێکی خایاند. لەم ئەزموونە تاڵ و شیرینانەی خۆماندا دەردەکەوێ دەسەڵات وەدەستھێنان زۆر سەختە، بەڵام لەویش سەختتر پاراستنیەتی، بەتایبەتیش بۆ ئێمەی کورد کە بەردەوام لەبەردەم ھەڕەشەی ناوخۆو دەرەکیداین. ئێستا کە بۆ ھەژدە ساڵ دەچێت پەرلەمان و حکومەتی خۆمان ھەیە، دەسەڵاتێکمان بە ئاوێتە بوونی شۆڕشی چەکداری و راپەڕینی جەماوەری گرتەدەست و ھاتینە سەر وڵاتێکی خاپوورو وێران و لەماوەی ئەو ھەژدە ساڵەشدا بێوچان ھەوڵی ئاوەدانکردنەوەو بنیادنانی ژێرخانی وڵات دراوە، بەڵام ھێشتا لەئاستی پێداویستیەکانی خەڵکدا نییەو کەموکورتیی ھەیە، ھەوڵەکانیش بۆ نەھێشتنی ئەو کەموکورتیانە بەردەوامن، کوردیش گوتەنی ئەم قوڕە ھەر ئەوەندە تۆزی لێ ھەڵدەستێ..! کەچی سەیر لەوەدایە کەسانێک لەملاو لەولا بەر لەنەیارەکانمان بەگژ ئەم دەسەڵاتەدا دەچنەوەو ئەگەر لەدەستیان بێ دەشیڕوخێنن..! رەخنەگرتن بۆ باشترکردنی دەسەڵات شتێکی پیرۆزەو ئەرکی ھەر ھاووڵاتیەکیشە بەمەبەستی چاکسازی رەخنەو پێشنیاز بخاتە بەردەمی بەرپرسەکانی حکومەت، بەڵام بەڕاستی ستەمە بە دەستی خۆمان ھەوڵی روخانی دەسەڵاتی خۆمان بدەین، ئەمە نە نیشتیمانپەروەری و نە خەمخۆرییە بۆ میللەت، بەڵکو گرێکوێرەیەکە بەرامبەر دەسەڵات و لەکۆنەوە ماوەتەوە.
Johar krmang@yahoo.com


#5278
9/9/2010
ئه‌رشیف
 
‌ پاڵه‌وانى خولى پله‌ یه‌ك خه‌لاتكرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
‌ له‌بۆینس ئایرس راوی گاشێته‌كانی ئیسپانیا كرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
 
‌ له‌چین 8 ملیۆن كه‌س تووشى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر بوون ئا:گوڵڤین موزه‌فه‌ر‌ 8/9/2010
‌ تووڕه‌بوونی پیاوان و بێهێزبوونی مێشك له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010
‌ قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP