له‌یادی 27 ساڵه‌ی جینۆساید‌كردن و شه‌هیدكردنی 8 هه‌زار بارزانیدا
هـــــیــــچ ســــــــۆزێكــــــــی بــــــــاوكــــــــا یـــــه‌تــــیـــــــم نــــه‌بــــیــــنــــی
کوردستانی نوێ
1/8/2010
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ 31/7/2010، له‌ناوچه‌ی بارزان یادی 27 ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، كه به‌ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند وه‌زیرو په‌رله‌مانتارێكی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسان به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجامدران و چه‌ند وته‌یه‌كیش پێشكه‌شكران، له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی حكومه‌ت وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێیدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ ناوچه‌ی بارزان، سه‌ردانی مه‌زاری بارزانی نه‌مرو كاك ئیدریسی جوانه‌مه‌رگی كرد‌و رۆڵی هه‌ردووكیانی له‌شۆڕشی كورددا به‌رزنرخاند. 27 ساڵ به‌سه‌ر جینۆساید‌كردن و شه‌هیدكردنی 8000 بارزانیدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وكاته‌ی رژێمی دڕنده‌ی به‌عس له30/7/1983و 31/7/1983و 15/8/1983 هه‌زاران كوردی بارزانی له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و حه‌ره‌س جمهوری ده‌ستگیركردو به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار بر‌دیانن و خانه‌واده‌كانیان له‌بارودۆخێكی سه‌ختدا ده‌ژیان و په‌یوه‌ندییان به‌كه‌سوكارییانه‌وه نه‌ما. سه‌رۆك مام جه‌لال له‌بروسكه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی یادی بیست و حه‌وت ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی، هاوخه‌میی خۆی بۆ به‌ڕێزیان و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاریان و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ده‌ربڕیوه. له‌بروسكه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا هاتووه، كه‌هێزه‌كانی رژێمی له‌ناوچوو له‌شالاوێكی دڕندانه‌دا، له‌قوشته‌په به‌هه‌مان ئسلوبی نازییه‌كان، هه‌شت هه‌زار بارزانی‌یان بێسه‌رو شوێنكرد، ئه‌وه‌ش داخ له‌دڵی و وه‌حشه‌تگه‌ریی سه‌رانی ئه‌و رژێمه‌ی ده‌رخست به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانی بارزان و بارزانییه‌كان، كه‌دواتریش هه‌مان ره‌فتاریان له‌ناوچه‌كانی تری كوردستان و به‌شه‌كانی تری عیراقدا له‌باشوورو ناوه‌ڕاست جێبه‌جێكرد. له‌به‌شێكی تری بروسكه‌كه‌دا هاتووه، كه‌هه‌رچه‌نده روفاتی پیرۆزی ده‌یان ئه‌نفالكراو و ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانییه هێنراونه‌ته‌وه‌و به‌خاكی پیرۆزی كوردستان سپێردراون، به‌لام هێشتا هه‌زارانی تر له‌بێسه‌رو شوێنكراوی بارزانی و ده‌یان هه‌زار ئه‌نفالكراوی تری ناوچه‌كانی كوردستان و شوێنه‌كانی تری عیراق له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ماون. هه‌روه‌ها له‌بروسكه‌كه‌دا هاتووه، كه‌بیره‌وه‌ریی تراژیدیای بێسه‌رو شوێنكردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی، سه‌رباری به‌بیرهێنانه‌وه‌ی تاوانه‌كانی رژێمی دیكتاتۆریی به‌رامبه‌ر به‌ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، فاكته‌رێكیشه بۆ زیاتر پاراستنی یه‌كێتی هێزو ریزه‌كانمان، له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا له‌پێناوی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان و عیراق، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌دا كه‌دوژمنه‌كانی گه‌لی كوردستان و دیموكراسی و فیدرالی له‌عیراق خه‌یاڵیان له‌سه‌ر له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته به‌دیهاتووه‌كانمان بنیات ده‌نێن. له‌وتاره‌كه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح كه دوێنێ 31/7/2010، له‌ناوچه‌ی بارزان له‌ڕێوڕه‌سمی یادی ئه‌و كاره‌ساته پێشكه‌شی كرد ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ڕۆژی 31/7 یاده‌وه‌رییه‌كی تالا و ئازار به‌خشه له‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان، كه‌ئه‌ویش رۆژی شومی بێسه‌رو شوێنكردنی 8 هه‌زار بارزانییه. وتیشی: تاوانی بێسه‌رو شوێنكردنی 8 هه‌زار بارزانی و هاوكات بێسه‌رو شوێنكردنی هه‌زاران كوردی فه‌یلی و دواتر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌هه‌ڵه‌بجه‌و سێوسێنان و گۆپته‌په‌و بالیسان و ده‌یان گوند‌و ناوچه‌ی تری كوردستان و ئه‌نفالكردنی 182 هه‌زار كه‌سی بێ‌تاوان له‌گه‌رمیانه‌وه تا بادینان، به‌رنامه‌و كاری به‌عس بوون بۆ جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان. كرده‌وه‌كه دژی ره‌وشت و ره‌فتاری موسڵمانێتییه رێكخراوی ڤه‌ژینیش بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانی‌یان، له‌یادی 27 ساڵه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه‌و تێیدا هاتووه: ئێمه وه‌كو كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی جینۆسایدكردنی 8000 بارزانی، هیوادارین له‌م یاده‌دا له‌خزمه‌تی كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌دان بۆ دابینكردنی ئاسووده‌یی بۆ دایك و خوشك و منداڵه‌كانیان. هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: له‌ڕۆژی 31/7/1983دا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی (قودس و قادسییه)دا له‌ناحیه‌ی قوشته‌په‌و رۆژی 10/8/1983 له‌كۆمه‌ڵگه‌ی (حه‌ریر، به‌حركه، دیانا) 8000 بارزانی شه‌هیدكران. هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئه‌و جینۆسایدكردنه تاوانێكی گه‌وره بوو كه‌ده‌رهه‌ق به‌میلله‌ت و بارزانی‌یان كرا، ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیشه‌وه بڕوانین ئه‌و كرده‌وه‌یه دژی ئایه‌ت و حه‌دیس و ره‌وشت و ره‌فتاری موسڵمانێتییه.
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له‌و رۆژه‌دا ده‌دوێن له27ه‌مین ساڵیادی شالاوی ئه‌نفالكردنی بارزانیاندا، كه‌سوكاری ئه‌و ئه‌نفالكراوانه به‌مشێوه‌یه هه‌ستی خۆیان بۆ له‌ده‌ستدانی 8000 بارزانی ده‌رده‌بڕن. خه‌لات سه‌لیم كه كچه ئه‌نفالێكه ده‌ڵێت: له‌خێزانه‌كه‌ی من 11 كه‌س جینۆسایدكراون و كه‌دووان له‌وانه باوك و براكه‌من و من له‌ڕۆژێكی ره‌شی مێژوویدا له‌دایك بووم ئه‌ویش ئه‌و رۆژه‌بوو كه باوك و براكه‌م و خزمه‌كانم له‌ناو ئه‌و 8000 بارزانییه بێتاوانه‌دا بوون كه له‌لایه‌ن رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسی رووخاوه‌وه سه‌رنگومكران. وتیشی: من له‌ماوه‌ی ئه‌و 27 ساڵه‌ی ته‌مه‌نمدا جگه له‌سۆزی دایكایه‌تی، هیچ سۆزێكی باوكایه‌تیم نه‌بینی، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكم ئه‌نفالكراو دایكم بژێوێی ژیانی دابینكردین. ئه‌ختیار قورتاسیش یه‌كێك له‌كوڕه ئه‌نفالكراوه‌كان، له‌وباره‌یه‌وه له‌یادی ئه‌و كاره‌ساته‌دا وتی: هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك مێژووییه‌كی پڕ له‌خۆشی و ناخۆشی تۆماركردووه، میلله‌تی ئێمه‌ی كوردیش، چونكه هیچ جارێك ژێرده‌ستی كۆیلایه‌تی قبووڵنه‌كردووه‌و خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕاوپڕ له‌خوێنی شه‌هیدانه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|