وه‌فایی، ده‌نگێك بۆ ئارامی
وه‌فایی، ده‌نگێك بۆ ئارامی ‌ کوردستانی نوێ‌ 2/9/2010
ده‌نگێك ساته‌كانمان پڕده‌كات له‌ ئارامی، ئه‌و به‌ ئاوازی چه‌ندین گۆرانی و مه‌قامی جوانه‌وه‌ له‌ گوڵستانێكی سه‌وزدا مه‌ستانه‌ گۆرانی ده‌چڕێت، هه‌رجاره‌ به‌ ئه‌زموونێكی نوێوه‌ دێته‌وه‌و به‌ ئاوازێكی تره‌وه‌ گۆرانی ده‌ڵێت. جارێك له‌ دووری نیشتمانه‌وه‌ نامه‌ پڕ حه‌سره‌ته‌كه‌ی نالیمان بۆ ده‌چڕێت، جارێك كه‌ركووك ده‌كاته‌ ره‌مزی شانازیی ژینی خۆی، جارێك له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌یدا چاوه‌ڕێی یار ده‌كات و جارێك به‌ یادی مه‌ردان و تۆفیقه‌وه‌ به‌ عه‌شقه‌وه‌ مه‌قامات ده‌چڕێت.
له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، هونه‌رمه‌ندی به‌ تواناو سه‌ركه‌وتوو (عه‌دنان كه‌ریم) نوێترین ئه‌لبوومی خۆی به‌ناوی (وه‌فایی) بڵاوكرده‌وه‌و به‌ ئه‌زموونێكی تره‌وه‌ هاته‌وه‌ به‌ر ژوانی هه‌وادارانی ده‌نگه‌ پڕ سۆزه‌كه‌ی.
ئه‌م ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌ی هونه‌رمه‌ند (9) تراكی له‌خۆ گرتووه‌و مۆسیقای ئه‌م ئه‌لبوومه‌ له‌لایه‌ن گروپی كامكارانه‌وه‌ به‌ به‌شداریی ئۆركێسترای تاران و ئه‌رژه‌نگ سه‌فیزاده‌ ئه‌نجامدراوه‌. هونه‌رمه‌ند له‌م كاره‌ نوێیه‌یدا شیعری شاعیران: (وه‌فایی، ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف، مه‌وله‌وی، وه‌لی دێوانه‌، كاكه‌ی فه‌للاح)ی به‌كارهێناوه‌و خۆی كاری ئاوازدانانی بۆ سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كان ئه‌نجامداوه‌، جگه‌ له‌ گۆرانیی (هیجری تۆ) كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هۆشه‌نگ كامكار و گۆرانیی (له‌رزانێ) له‌ ئاوازی فۆلكلۆر. كاری دابه‌شكردنی مۆسیقاش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان (ئه‌رده‌شێر كامكار، هۆشه‌نگ كامكار، ئه‌رده‌وان كامكار و ئه‌رسه‌لان كامكار)ه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

 
bafraw:
15/2/2011
dast xosh bo aw hunara.barasti rasani.zor ashqi dang u goranyakantm.lagal bistni har goranyakt sadan frmesk la chawm deta xwar.la goranyakant azadi wllat dabinm.la awazakant jwani jyan daxwenmawa.dllnyam ali mardan u mamle u tahir tofiq u hasan zirak u qadr dilan hamu goranibeja rasanakan la gorakanyan murahn u gashbinn ka adnan karimek drust bwa ka rasanayati daparezet.tamant drej be dast u panja zerinakant mandu nabe har bji hiway dwa roji hunari kurdi
rozhgar:
6/11/2010
هةرجى بوتريَت لةسةرت كةممممممم كةمةلةبةر ئةوةى هةتا هونةر ببينم لةجاوى عدنان كةريم بةرونى ديارة هةموو كيانم فيداى هونةرو جوانى كؤرانيةكانت بيَت كةم كةس هةن لة هونةرة كؤنةكانيش كةر بتوانن لةجوانى تؤ بكةنةوة دةستت خؤش بؤ هةموو بابةتةكانت دةستت خؤش بؤ ئةو سيدية نويَيةت بةراستى شتةكانت جيَكةى تيَرامانة بةراستى خةيالَ بردةى دةستت خؤشبيَت بةداخةوةشم كة بليتى كؤنسيرتةكةشم دةست نةكةوت دوو كؤنسيرت بوو هيجيان بىَى نةكةيشتم نةئةوةى نامةكةى سالم نةئةمةى كامكاران .بةس تةنها لةميدياكانةوة بينيم زؤر زؤر
ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7275
24/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ریاڵ پاڵه‌وانی لا لیگا 24/5/2017
‌ ئه‌مشه‌و كۆتایی یۆرۆپا لیگه‌ 24/5/2017
زانست
‌ سوشی كرمی مشه‌خۆری تێدایه‌ 24/5/2017
‌ سووده‌كانی خواردنی ره‌شكه‌ 24/5/2017
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP