چه‌ند گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پێست به‌هۆی زه‌یتی كونجیه‌وه‌
چه‌ند گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پێست به‌هۆی زه‌یتی كونجیه‌وه‌ ‌ 15/3/2017
زه‌یتی كونجی به‌بۆنه‌ خۆشه‌كه‌ی و بوونی تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ به‌كتریا جیاده‌كرێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی پێستدا سودی لێوه‌ربگیرێت وه‌كو هه‌وكردن و برینداری.
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین (E)،هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌نی دژه‌ ئۆكسانیشی هه‌یه‌ ،پێست له‌ خانه‌ی مردو ڕزگارده‌كات و ده‌شبێته‌ هۆی شێداركردنی و به‌گه‌نجی هێشتنه‌وه‌ی.
ده‌شتواندرێت له‌چاره‌سه‌ركردنی قڵیشاوی پێیه‌كان و زبری ئه‌ژنۆ و ئانیشك به‌كاربهێندرێت.
ئه‌مانه‌ش گرنگترین ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌یه‌ كه‌ ده‌تواندرێت له‌ ڕێگای زه‌یتی كونجیه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت:

١-بۆ چاره‌سه‌ركردنی قڵیشانی پێیه‌كان‌و نه‌هێشتنی زبری:پێویسته‌ پێش خه‌وتن یاخود كاتژمێرێك پێش گه‌رماوكردن له‌ش به‌م زه‌یته‌ چه‌وربكرێت به‌تایبه‌تیش ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ زبرن، له‌به‌یانیاندا یاخود له‌كاتی گه‌رماوكردندا پێیه‌كان به‌ ئاو بشۆردرێت،به‌مه‌ش بۆنێكی خۆش و جوانیه‌ك به‌ پێست ده‌به‌خشێت.

٢-بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێست:
سه‌ره‌تا پێویسته‌ ده‌مووچاو به‌م زه‌یته‌ چه‌ور بكرێت، له‌ پاشاندا له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك له‌ خه‌میره‌ و كه‌وچكێكی بچوك له‌ هه‌نگوین و سركه‌ی سێو و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ و كه‌وچكێك له‌قاوه‌ تێكه‌ڵ بكرێت،بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك له‌ ده‌مووچاو بدرێت و له‌ پاشاندا به‌ ئاوی شله‌تێن ده‌م وچاو بشۆردرێت یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی پێستدا.

٣-نه‌رمكردنه‌وه‌ی ده‌ست و پێیه‌كان:
پێویسته‌ كه‌وچكێكی بچوك له‌هه‌نگوین له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش بكوڵێندرێت له‌ پاشاندا له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك له‌ زه‌یتی زه‌یتون و زه‌یتی كونجی و زه‌یتی بادام و كه‌وچكێك له‌ گلیسرین تێكه‌ڵ بكرێت ،پاشان تێكه‌ڵه‌كه‌ بكرێته‌ شوشه‌یه‌كه‌وه‌ له‌شه‌واندا ده‌ست‌و قاچه‌كانی پێ چه‌وربكرێت. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7275
24/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ریاڵ پاڵه‌وانی لا لیگا 24/5/2017
‌ ئه‌مشه‌و كۆتایی یۆرۆپا لیگه‌ 24/5/2017
زانست
‌ سوشی كرمی مشه‌خۆری تێدایه‌ 24/5/2017
‌ سووده‌كانی خواردنی ره‌شكه‌ 24/5/2017
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP