دانیماركیش پشت بە ئاشی با ده‌به‌ستێت
دانیماركیش پشت بە ئاشی با ده‌به‌ستێت ‌ 15/3/2017
كه‌شتی نوح 
مانگی ڕابردوو دانیمارك  له‌یه‌كێك له‌وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌ پشت به‌ ئاشه‌ با ده‌بستێت توانی بۆ ماوه‌یه‌ك یه‌ك ڕۆژ بڕێكی  زۆری كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ به‌شی هه‌موو وڵاته‌كه‌ی بكات.
 له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌و وڵاته‌ ئه‌سكه‌ندناڤییه‌  سوودی له‌ چالاكیی با وه‌رگرت و توانی 97 گیگا وات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت و كاره‌بای 10 ملیۆن ماڵی  دانیماركیی دابین كرد.
ئۆلیڤه‌ر جۆی وته‌بێژ به‌ناوی رێكخراوی (wind europe)ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌  ئاشكرای كرد، دانیمارك نوێترین نمونه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپییه‌ كه‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌دات بۆ پشت به‌ستن  به‌ وزه‌ی پاك به‌ تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی له‌ تونده‌ بایه‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت.
به‌ پێی قسه‌كانی جۆی به‌ریتانیا له‌ ساڵی 2016دا توانی بۆ ماوه‌ی 12 سه‌عات كاره‌با له‌و ئاشه‌ بایانه‌وه‌ به‌رهه‌م بهێنێت بێئه‌وه‌ی پشت به‌ خه‌ڵووز ببه‌ستێت، له‌كاتێكدا ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك كردووه‌ و پورتوگال توانیویه‌تی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژی ته‌واو پشت به‌ ووزه‌ی پا ببه‌ستێت
سه‌رچاوه‌: Sky news


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7342
16/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماڵئاواییه‌کی خه‌مناک 16/8/2017
‌ پریمه‌رلیگ، له‌ نێوان له‌سه‌ركارلابردنی راهێنه‌ران و زۆری رێژه‌ی هانده‌راندا 16/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP