پیاوان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌موچاویان ده‌شۆن
پیاوان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌موچاویان ده‌شۆن ‌ 15/3/2017
كه‌شتی نوحمرۆڤه‌كان ژن بن یان پیاو پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پارێزگاریی له‌ پێستی ڕووخساریان بكه‌ن، زۆربه‌ی پیاوان نه‌ك گوێ به‌وه‌ ناده‌ن به‌ڵكو ته‌نانه‌ت به‌هه‌ڵه‌ش ده‌مووچاویان ده‌شۆن.
 هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی پیاوان هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌كاتی ڕیش تاشینیان سه‌یری ئاوێنه‌  ده‌كه‌ن به‌ڵام نازانن چۆن پارێزگاریی له‌ پێستیان بكه‌ن. 
 هه‌ندێكیشیان به‌وه‌وه‌ ناوه‌ستن و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن كه‌ یان به‌سابونێكی ئاسایی یان زۆر جار به‌شامپۆی خۆشتن ڕووخساریان ده‌شۆن و وا ده‌زانن ئه‌مه‌ ڕێگه‌یه‌كی باشه‌ و به‌سه‌ بۆ پاكوخاوێنیی .
 له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر تیرینس كینای پزیشكی پسپۆڕی پێست ده‌ڵێت» به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پیاوان شاره‌زایان نییه‌ له‌ به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی پاراستنی پێست»
 ئه‌و ده‌شڵێت» پیاوان دوو شێوازی هه‌ڵه‌ به‌كار ده‌هێنن له‌ كاتی شوشتنی ڕووخساریان، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر زیاده‌ڕۆیانه‌ ڕووخساریان ده‌شۆن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستیاری پێست‌و ووشك بوونه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌  كه‌ سابونی هه‌رزان به‌كارده‌هێنن كه‌ هه‌ندێك له‌و سابونانه‌ بۆ پێستی ده‌موچاو گونجاو نین، چونكه‌ پێست له‌ چه‌ورییه‌ سروشتییه‌كان داده‌ماڵن كه‌ پێست پێویستێتی  بۆ ئه‌وه‌ی جوان ده‌ربكه‌وێت».
 هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و پزیشكه‌ ئامۆژگاریی پیاوان ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی سابون و پاككه‌ره‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڕووخسار و وای پێ باشه‌ كه‌ سابونه‌كان ماده‌ی نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی پێویستیان تێدا بێت، له‌وانه‌ش ڕۆنی شیا و ڤیتامین (E) ئه‌م جۆره‌ ماددانه‌ پاكیی پێست و هاوسه‌نگی چه‌ورییه‌كان ڕاده‌گرێت كه‌ پێست پێویستێتی.
سه‌رچاوه‌: الصحه‌والحیاه‌ 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7275
24/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ریاڵ پاڵه‌وانی لا لیگا 24/5/2017
‌ ئه‌مشه‌و كۆتایی یۆرۆپا لیگه‌ 24/5/2017
زانست
‌ سوشی كرمی مشه‌خۆری تێدایه‌ 24/5/2017
‌ سووده‌كانی خواردنی ره‌شكه‌ 24/5/2017
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP