من له‌شه‌وگاری‌ شار رامام، ی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ به‌ ئینگلیزی‌ بڵاوكرایه‌وه‌
من له‌شه‌وگاری‌ شار رامام، ی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ به‌ ئینگلیزی‌ بڵاوكرایه‌وه‌ ‌ 19/3/2017
له‌ماڵی‌ كولتوری‌ و مۆزه‌خانه‌ی‌ بورگ هاوس له‌ له‌نده‌ن رۆژی‌ 12/3/2017، دیدارێك بۆ رۆمانه‌كه‌ی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ به‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ به‌ ناوی‌ (من له‌شه‌وگاری‌ شار ڕأمام) به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ وه‌رگێڕانی‌ رۆمانی‌ غه‌زه‌لنووس و باخه‌كانی‌ خه‌یاڵه‌ بۆ زمانی‌ ئینگلیزی‌.
دیداره‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو رووناكبیری‌ و كوردو ئینگلیزو ئه‌ڵمان به‌ڕێوه‌چوو بۆ قسه‌كردن له‌مه‌ڕ رۆمانه‌كه‌و ناساندنی‌ ڕۆماننوس به‌ختیار عه‌لی‌، كه‌ وه‌رگێڕی‌ رۆمانه‌كه‌ بۆ ئینگلیزی‌ كه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان كۆڕه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌ده‌برد.
له‌دیداره‌كه‌، گفتوگۆیه‌كی‌ كراوه‌ له‌نێوان به‌ختیار عه‌لی‌ –ی‌ نووسه‌رو كه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان وه‌رگێڕو میتچ ئالبره‌ت نووسه‌ری‌ گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌چوو. دواتر چه‌ند پرسیارێك له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ رۆمانه‌كه‌ ئاراسته‌ی‌ رۆماننوس و وه‌رگێڕه‌كه‌ كراو كه‌ گرنگترین پرسیار له‌باره‌ی‌ گۆڕینی‌ ناونیشانی‌ رۆمانه‌كه‌ بوو له‌ (غه‌زه‌لنووس و باخه‌كانی‌ خه‌یاڵ) بۆ (من له‌ شه‌وگاری‌ شار ڕأمام). به‌شی‌ دووه‌می‌ دیداره‌كه‌، پێشكه‌شكردنی‌ رۆمانه‌كه‌ بوو به‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ به‌ ئیمزای‌ نووسه‌ر به‌ ئاماده‌بووان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP