ناپۆلی و مێرتینز گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن
ناپۆلی و مێرتینز گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن ‌ 19/3/2017
درایس مێرتینزی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ ناپۆلی زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌، به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه‌ ده‌هێنێت كه‌ باسیان له‌ رۆیشتنی ده‌كرد.
رۆژنامه‌ی‌ تۆتۆ میركاتۆ بڵاویكرده‌وه‌ بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ كه‌ ساڵی 2018 كۆتایی دێت پێشتر كێشه‌ له‌نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ هه‌بوو، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ داوای 2 ملیۆن 500 هه‌زار یۆرۆ موچه‌ی ساڵانه‌ی‌ ده‌كرد، به‌ڵام ناپۆلی ته‌نیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 2 ملیۆن ده‌ربڕی بوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌كان باسیان له‌ گرنگی پێدانی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد كرد به‌و یاریزانه‌و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا چینیه‌كان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی به‌ پاره‌یه‌كی زۆر بۆندی له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكه‌ن یانه‌ی‌ ناپۆلی به‌ناچاری به‌ مه‌رجی ئه‌و یاریزانه‌ رازی بوو و بڕیاری دا ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی‌ داوای كردووه‌ پێی بدات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌زووترین كات بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7342
16/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماڵئاواییه‌کی خه‌مناک 16/8/2017
‌ پریمه‌رلیگ، له‌ نێوان له‌سه‌ركارلابردنی راهێنه‌ران و زۆری رێژه‌ی هانده‌راندا 16/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP