سلێمانی كه‌وته‌ داوی یه‌كسانبوونه‌وه‌
سلێمانی كه‌وته‌ داوی یه‌كسانبوونه‌وه‌ ‌ 19/3/2017
له‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی ده‌ستی‌ یانه‌كانی‌ عێراقدا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ یانه‌ی‌ خالیدون بووه‌ میوانی‌ یاریزانانی‌ تۆپی ده‌ستی‌ سلێمانی‌ و یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
 یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می خوله‌كه‌ به‌ره‌و هه‌فته‌كانی‌ كۆتایی هه‌نگاو ده‌نێت و ته‌نها 2 هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ كۆتایی هاتن به‌ كێبڕكێكانی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ تۆپی ده‌ستی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ، له‌ یاریی چووندا یاریزانانی‌ سلێمانی‌ سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد بوو ، له‌ یاریی گه‌رانه‌وه‌شدا تیپی‌ خاوه‌ن یاریگا چاوی‌ له‌وه‌بوو هه‌مان ئه‌نجام دووباره‌ بكاته‌وه‌.
 یانه‌ی‌ خالیدونیش هیوای‌ به‌وه‌ بوو خۆیان له‌ شكست به‌دوور بگرن تا له‌ دابه‌زین رزگاریان بێت، له‌ گێمی‌ یه‌كه‌مدا یاریزانانی‌ خالیدون به‌ جیاوازی‌ گۆڵێك و به‌ ئه‌نجامی‌ 10 گۆل به‌رامبه‌ر به‌ 9 گۆڵ پێشكه‌وتن، بۆ نیوه‌ی‌ دووه‌م یاریه‌كه‌ به‌هێزی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌ و زۆربه‌ی‌ كاته‌كان هه‌ردوو تیپ هاوشێوه‌ی‌ یه‌ك ده‌ڕۆشتن له‌ تۆمار كردنی‌ گۆڵدا، دوای‌ كێبڕكێی به‌هێزی‌ یاریزانانی‌ هه‌ردوو تیپ، سه‌رئه‌نجام یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانی‌ و به‌ 22 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات.
 له‌ دوای‌ ته‌واو بوونی‌ یاریه‌كانی‌ ئه‌و هه‌فته‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ دواین یارییان له‌ یاریگای‌ خۆیان ئه‌نجامداو هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی‌ تریان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆیان ده‌بێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7227
29/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پێشمه‌رگه‌ لە نازناوی پاڵەوان نزیکە 29/3/2017
‌ پێوه‌ره‌كان كامانه‌ن و كام راهێنه‌ر زۆرترین مه‌رجی تیادایه‌؟ 29/3/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مۆنالیزا زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌كات؟ 29/3/2017
‌ سه‌وزه‌مه‌نی له‌ جه‌مسه‌ری باكوور 29/3/2017
‌ ماره‌ قاوه‌ییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر دوورگه‌یه‌كی ئۆقیانووسی هێمن 29/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP