كۆبوونی خۆراك دەدرێتە كەرتی تایبەت
كۆبوونی خۆراك دەدرێتە كەرتی تایبەت ‌ 19/3/2017
یەکەی ئابووری
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سیستمی كۆبوونی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە وەزارەتی بازرگانی وەردەگرێتەوەو دەیداتە كەرتی تایبەت.

چاكسازی لە كۆبوونی خۆراكدا‌
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنەكە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیەك كە تایبەتە بە وەرگرتنەوەی سەرپەرشتیكردنی سیستمی كۆبوونی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق‌و پێدانی ئەو كارە بە كەرتی تایبەت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكۆبوونەوەكەدا بەوردی قسە لەسەر ئەو رەخنەو گلەییانە كراوە كە لەبارەی سیستمی كۆبوونی خۆراك‌و مادە خۆراكییەكانەوە هەیە كە ئێستا مانگانە لەلایەن وەزارەتی بارزگانییەوە دابین دەكرێن‌و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت.
تەئكدیشكراوەتەوە لەسەر پێویستی چاكسازی لەكۆبوونی خۆراكدا‌و یەكێك لە بژاردەكانیش كە پەسەندكراوە، پێدانی كۆبوونی خۆراكە بەكەرتی تایبەت، بەڵام بڕیاری كۆتایی لەسەر نەدراوە.

كوالێتی خۆراكەكان نزمە‌
ئەو ماددە خۆراكییانەی كە لەچوارچێوەی كۆبوونی خۆراكدا دابەشدەكرێت، هەمیشە بۆتە مایەی گلەیی هاووڵاتیان، چونكە هەم كوالێتی خۆراكەكان نزمە‌و هەمیش مانگانەو لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت. ئەمە جگە لەوەی بەردەوام حكومەتی عیراق لەهەوڵی نەهێشتنی سیستمی كۆبوونی خۆراكە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7342
16/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماڵئاواییه‌کی خه‌مناک 16/8/2017
‌ پریمه‌رلیگ، له‌ نێوان له‌سه‌ركارلابردنی راهێنه‌ران و زۆری رێژه‌ی هانده‌راندا 16/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP