100 لیتر نەوت بەسەر كەسوكاری  شەهیدان دا دابەشدەكرێت
100 لیتر نەوت بەسەر كەسوكاری شەهیدان دا دابەشدەكرێت ‌ 19/3/2017
راپۆرتی: سامان فەریق
لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی سلێمانییەوە، نەوت بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی سنوورەكە دابەشدەكرێت، دابینكردنی نەوتەكەش دیاریی سەرۆك مام جەلالە.
هەر وارسێكی شەهیدی سەنگەر كە مووچەی لە بڕی (500) هەزار دینار كەمتر بێت، بڕی 100 لیتر نەوتی بەسەردا دابەشدەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی سلێمانی لیژنەیەكی پێكهێناوەو دەستی بە دابەشكردنی پسولەی نەوت بەسەر وارسی سەربەرزی شەهیدان كردووە.

لەدوو بەنزینخانە دابەشدەكرێت
مەحمود قادر یەكێك لە ئەندامانی لیژنەكە بەكوردستانی نوێی راگەیاند، ئامادەكارییان بۆ دابەشكردنی پسوولەی نەوت بەسەر هەزارو 147 ماڵ لەوارسی سەربەرزی شەهیدان كردووەو تائێستا 720 ماڵ ئاگاداركراونەتەوە كە بێن پسوولەكانیان وەربگرن، رۆژانەش كەسوكاری شەهیدان سەردانیان دەكەن‌و پسوولەكانیان لێوەردەگرن.
باسی لەوەشكرد، دابینكردنی نەوتەكە بۆ وارسی شەهیدان دیاریی سەرۆك مام جەلالەو سەرجەم وارسی شەهیدانی ناوشارو دەوروبەری دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دوو بەنزینخانەیان لەشاری سلێمانی دیاریكردووە كە ئەوانیش بەنزینخانەی بینایی‌و بەنزینخانەی رۆژ، هەر وارسێكی شەهید كە مووچەكەی لە (500) هەزار دینار كەمتر بێت، ئەوە بڕی 100 لیتر نەوتەكە دەیگرێتەوەو دەتوانێت سەردانی یەكێك لەو بەنزینخانانە بكات تا نەوتەكە وەربگرێت. 

حەوت هەزار ماڵ
ئەندامی لیژنەكەی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی زانیارییەكانی ئەوان نزیكەی حەوت هەزار ماڵ لە دابەشكردنی بڕی ئەو 100 لیتر نەوتە سوودمەند دەبێت‌و بەپێی ئەو بەڵێنانەی كە پێیاندراوە پڕۆسەی دابەشكردنەكەش بەردەوام دەبێت تا سەرجەمیان پێیان دەدرێت.
كەسوكاری شەهیدانیش بەگرنگییەوە لە پێدانی ئەو نەوتە دەڕوانن‌و ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەرچی ئێستا وەرزی سەرماو سۆڵە بەرەو نەمان‌و ئاسایی بوونەوە دەچێت، بەڵام ئەو نەوتە بۆ ئەوان گرنگی خۆی هەیەو پێداویستی دیكەیان بۆ پڕ دەكاتەوە.

«بە پەرەمێز نان دەكەین»
حەیران حەسەن وەك یەكێك لەكەسوكاری شەهیدان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدانی سلێمانی كردبوو تا پسوولەی نەوتەكەی پێبدەن، دەڵێ: «ئەم نەوتە بۆ ئێمە زۆر پێویستە خۆزگە رۆژێك زووتر پێیان بداینایە، چونكە ئەم زستانە بەرمیلی نەوتم بە 130 هەزار دینار كڕیوە، بەڵام ئێستاش زۆر باشە، چونكە ئێمە بە پەرەمێز نانی پێدەكەین».
هاوكات نەعیمە غەریب كە ئەویش یەكێكی دیكەیە لە خێزانی شەهیدانی سەنگەر بە گرنگییەوە باسی لە دابەشكردنی نەوت بەسەریاندا كردو دەستخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆك مام جەلال‌و بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی سلێمانی كرد، هەروەك داوای ئەوەشی كرد، هەموو لایەك لە خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان بەردەوام بن، چونكە ئەوان لە هەموو كەسێك زیاتر شایستەی ئەوەن كە خزمەت بكرێن‌و پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكرێت.
* راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدانی سلێمانی


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7302
29/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماتادۆرو مانشافت یاریی كۆتایی ده‌كه‌ن 29/6/2017
‌ ئه‌ڵمانیا و مه‌كسیك ركابه‌ریی له‌سه‌ر یاریی كۆتایی ده‌كه‌ن 29/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP