کۆڕێک سەبارەت بەزمانی كوردی
کۆڕێک سەبارەت بەزمانی كوردی ‌ 20/3/2017
سه‌باح شوكر
لەڕۆژانی رابردوودا لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له‌هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو، كۆڕێكی بۆ په‌رله‌مانتار فه‌رهاد سه‌نگاوی به‌ناونیشانی (گرنگی ده‌ریا زمانی كوردی) سازکرد.
لەکۆڕەکەدا کە لایەن سمكۆ عەبدوالكریم-ەوە بەڕیوەبرا، فەرهاد سەنگاوی بابه‌ته‌كه‌ی بەسەر چەند قۆناغێکدا كرد کە بریتیببون لەقۆناغی (مێژووی كوردو زمانی ئاخاوتن له‌ نێوان خێڵ‌و عه‌شیره‌ته‌كاندا، قۆناغی میره‌كان، ده‌وڵه‌تداریی، تێكه‌ڵبوون به‌گه‌لانی تره‌وه‌)و ئاماژەی بەوەدا کە به‌درێژایی ئه‌و قۆناغانه‌ گۆڕانی جۆراوجۆر لەزمانی كوردیدا كراوه، هه‌روه‌ها ئاینه‌كانی كورد له‌زه‌رده‌شت و لقه‌كانه‌ (كاكه‌یی، ئێزدی، یارسانی و مانی، ماچۆ) ئه‌وانیش كاریگه‌ریی خۆیان هه‌بووه ‌له‌گه‌شه‌كردنی زمانی كوردیدا.
هەروەها فەرهاد سەنگاوی ئەوەی روونکردەوە کە به‌هۆی داگیركاری كوردستان له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و تورك و فارس به‌سه‌دان وشه‌ی بیانی هاتۆته‌ نیو زمانی كوردی‌و زۆر جاریش ووشه‌كه‌ خۆی كوردی بووه‌ له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه‌ داتاشراوه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7342
16/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماڵئاواییه‌کی خه‌مناک 16/8/2017
‌ پریمه‌رلیگ، له‌ نێوان له‌سه‌ركارلابردنی راهێنه‌ران و زۆری رێژه‌ی هانده‌راندا 16/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP