شانۆی بێسنوور (ده‌ڵه‌مه‌و نارنجۆك) له‌ شاری ئه‌پڵدۆرن نمایش دەکات
شانۆی بێسنوور (ده‌ڵه‌مه‌و نارنجۆك) له‌ شاری ئه‌پڵدۆرن نمایش دەکات ‌ 20/3/2017
گروپی شانۆی بێسنور لەبەردەوامیی چالاكییه‌کانیداو دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند نمایشێكی جیاجیا له‌شاره‌كانی هۆڵه‌ندا، بڕیارە ئێواره‌ی رۆژی 31/3/2017 له‌سه‌ر شانۆی هۆڵی خیخانت له‌شاری ئه‌پڵدۆرن له‌هۆڵه‌ندا، شه‌وێكی كه‌لتوری له‌چه‌ند ده‌قێكی شانۆییدا به‌ناونیشانی «ده‌ڵه‌مه‌و نارنجۆك» پێشكه‌ش بكات.
ئه‌م بەرهەمە فیۆنا سۆرانی له‌دوو ده‌قی شانۆیی هارڵۆد پنته‌رو فێرناندۆ ئاراباڵ-ه‌وه‌ ئاماده‌یكردووەو باكۆ سۆرانی کاری دەرهێنانی بۆ دەکات‌و کۆمەڵێک ئه‌كته‌ری کوردو هۆڵه‌ندی‌‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی تر رۆڵی تێدا ده‌بینن.
ناوه‌ڕۆكی شانۆییەکە باس له‌كێشه‌كانی جیهانی سه‌رده‌می نوێ ده‌كات، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و زه‌و‌تكردنی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ‌و‌ نه‌خشه‌دانان بۆ به‌دوژمنكردنی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا.
جێی باسه‌، یانه‌ی كوردی (میدیا) له‌ هۆڵه‌ندا وه‌كو پشتگیری بۆ گروپی شانۆی بێسنور بانگهێشتتان ده‌كات بۆ بینینی شانۆییه‌كه لەم ناونیشانە‌:
Waar: podium Gigant te Apeldoorn
Kaarten :14 €


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP