خەونی منداڵانی شەھید لە پیشانگەیەکدا
خەونی منداڵانی شەھید لە پیشانگەیەکدا ‌ 20/3/2017
رێکخراوی ھۆرایزن ریلاف لەڕێگەی پیشانگەیەکەوە خەونی منداڵانی شەھید نمایشدەکات‌و جێگری سەرۆکی رێکخراوەکەش رایدەگەیەنێت، نمایشکردنی خەونی منداڵەکان بۆ ئەوەیە، تا ئەو کەسانەی سەردانی پیشانگەکە دەکەن بتوانن خەونەکانیان بۆ بهێننەدی.
رژی 18/3/2017 بەئامادەبوونی خاتوو ھێرۆ ئـیبراھیم ئـەحمەد و  خاتوو شاناز ئـیبراھیم ئـەحمەد و  لێپرسراوانی حکومی و حزبی  لەمەراسیمێکدا پرۆژەی خەونەکان کرایەوە.
لەم پیشانگەو پڕۆژەیەدا کە لەهۆڵی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە لەسلێمانی بەسەرپەرشتی رێکخراوی ھۆرایزن ریلاف کرایەوە خەونی ٧١ منداڵی شەھیدی دەستی داعش نمایشکرا.
لەوبارەیەوە محەمەد تاھیر جێگری سەرۆکی رێکخراوی ھۆرایزن ریلاف، راگەیاند: ماوەی دوو ساڵە لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە ھاوکاریی چەند خانەوادەیەکی شەھیدان دەکەین‌، بۆیە بیرمان لەوە کردەوە رێکخراوەکەمان جەژنی نەرۆزی ئەمساڵ لەگەڵ خانەوادەی شەھیدان بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای شەھیدان پڕۆژەیەکمان ئامادەکرد بۆ منداڵانی شەھیدان تا لەو رێگەیەوە بتوانین خەونەکانیان بهێنینەدی.
وتیشی: سەردانی ٣٠ خانەوادەی شەھیدمان کردووە، کە لەو ژمارەیە چاومان بە ٧١ منداڵی شەھید کەتووە، لێمان پرسیوون تا بزانین خەونیان چییە ئەوانیش بەدەستی خۆیان نوسیوویانن، ھەرچەندە ئەوانە خەون نین بەڵکو چەند پێداویستییەکی سادەی رۆژانەن.
محەمەد تاھیر ئاماژەی بەوەدا لەپیشانگەکەدا، خەونی منداڵەکانمان نمایشکردووە هەتا لەو رێگەیەوە ئەو کەسانەی سەردانی پیشانگەکە دەکەن بتوانن خەونەکانیان بۆ بهێننەدی، بۆ ئەمەش بەدەمەوەھاتنێکی زۆر ھەبووەو ھەر میوانێک توانیوێتی خەونێک یان چەند خەونێک بۆ ئەو منداڵەنە بهێنێتەدی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7275
24/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ریاڵ پاڵه‌وانی لا لیگا 24/5/2017
‌ ئه‌مشه‌و كۆتایی یۆرۆپا لیگه‌ 24/5/2017
زانست
‌ سوشی كرمی مشه‌خۆری تێدایه‌ 24/5/2017
‌ سووده‌كانی خواردنی ره‌شكه‌ 24/5/2017
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP