ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌رز راگیرا
ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌رز راگیرا ‌ 20/3/2017
رۆژی شه‌ممه‌ 18-3-2017، له‌ رێوڕەسمێکی شایسته‌دا له‌ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یادی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه‌.
رێوڕەسمەکە به‌ئاماده‌بوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو قادر عه‌زیز ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی‌و مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی‌و كه‌سایه‌تی‌و رووناکبیرو بەشێک لە بێژه‌ره‌ دێرینه‌كانی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
له‌مه‌راسیمەكه‌‌ خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ كارمه‌ندانی ده‌نگی گه‌لی کوردستان‌و رێز له‌ماندووبوونیان نرا، هەروەک چه‌ندین چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ستافی بەڕێوەبردنی ده‌نگی گه‌لی كوردستان كرا.
لەوتارێکیشدا بەو بۆنەیەوە قادر عه‌زیز  رایگەیاند: رۆژانه‌ ئه‌م ئێزگه‌یه‌ ده‌نگوباسی شۆڕش‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان‌و دنیاو چالاکییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بڵاوده‌کرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا کاره‌ دڕنده‌کانی رژێمی به‌عسی به‌خه‌ڵکی کوردستانو دنیا ده‌گه‌یاند.
لەمیانی رێوڕەسمەکەدا چه‌ندین بروسکه‌ی پیرۆزبایی خوێندرانەوە کە ئاڕاسته‌ی کارمه‌ندانی رادیۆکه‌ کرابوون، کە ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ژماره‌یه‌ک له‌و بروسکانەن:
سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)
سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ  مام جه‌لال به‌بۆنه‌ی یادی 38ــەمین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ئیزگه‌كه‌ كردوه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی؛
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ئیزگه‌ی  ده‌نگی گه‌لی كوردستان، به‌بۆنه‌ی 38ـه‌مین ساڵڕۆژی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزبایی سه‌رۆك مام جه‌لالتان پێشكه‌ش  ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م ئیزگه‌ خۆشه‌ویسته‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان هه‌ر له‌پێشكه‌وتن‌و دره‌وشانه‌وه‌دا بێت .
ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ درێژایی مێژووی ته‌مه‌نی وه‌ك میدیایه‌كی بیستراوی (ی.ن.ك)  رۆڵێكی مه‌زنی بینیووه‌ له‌ بره‌ودان به‌ شێوازه‌ جیاجیاكانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌پێناوی ریشه‌كێش كردنی  دیكتاتۆریی و هێنانه‌كایه‌ی دیموكراسیی و فیدراڵیی و چه‌سپاندنی  بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان‌و ئاشتیی‌و مافه‌كانی مرۆڤ‌و به‌رقه‌راربوونی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی.
ئه‌مڕۆش  ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌سایه‌ی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاو زانیارییه‌ جیهانییه‌كاندا ده‌توانێت رۆڵی به‌رچاوی خۆی ببینێت له‌ هوشیاركردنه‌وه‌و داكۆكیكردن له‌ به‌هاكانی ئازادیی‌و سه‌ربه‌ستییه‌كانی تاك‌و كۆ له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵی كوردستان‌و به‌گژاچونه‌ووه‌ی هه‌ر  ده‌مارگیرییه‌كی  ره‌گه‌زیی، نه‌ژادیی، ئایین‌و بیرو مه‌زهه‌بێك‌و به‌شدارییه‌كی زیاتر بكات له‌هێناكایه‌ی  ده‌وڵه‌ت‌و سیستمێكی مه‌ده‌نی  كه‌ مافه‌كانی هاووڵاتیبون بۆ رۆڵه‌كانی گه‌ل دابین بكات .
پیرۆز بێت یادی 38ـه‌مین ساڵڕۆژی ده‌نگی گه‌لی كوردستان (ئیزگه‌كه‌) هه‌ر له‌پێشكه‌وتن‌و بره‌وو گه‌شه‌كردندا بێت.
بروسکەی د. فوئاد مەعسوم
د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراقیش، بەبۆنەی  یادی 38ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی گەلی  كوردستانەوە بروسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو کامه‌ندانی ئه‌و رادیۆیه‌ کردووه‌.
له‌ بروسکه‌که‌دا هاتووه‌ دەنگی گەلی كوردستان لەقۆناغێكی زۆر ناسك‌و دژواردا  دامەزرا، خۆشبەختانە بەهیممەتی دڵسۆزانەی كادرو بەڕێوەبەرانی  لەهەموو وێستگەكاندا  بەسەركەوتوویی پەیامەكانی   گەیاندووە، بەدڵنیاییەوە لەم  هەلومەرجەدا دەنگی گەلی كوردستان دەتوانێت  وەك میدیایەكی بیستراو  شانبەشانی سەردەم بەو توانا مادیی‌و تەكنیكییەی‌و بەهیممەتی كادرە دڵسۆزەكانی رۆڵی بەرچاو ببینێت  لەبەگژاچوونەوەی تیرۆرو فیكری توندڕەویی‌و تەكفیریی‌و چەسپاندنی پرەنسیپەكانی پێكەوەژیانی پێكهاتەكان‌و ئاشتبوونەوەی سیاسی‌و كۆمەڵایەتیی‌و بنەماكانی دیموكراسیی‌و تەبایی‌و  بەردەوامبوون لە خەبات  لە پێناوی عیراقێكی  هاوچەرخ‌و دیموكرات‌و فیدراڵ كە لەسایەیدا هەمووان بە مافە دەستورییەكانیان شادبن. 
بروسکەی حاكم قادر حه‌مه‌جان
حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانیش له‌ بروسکه‌یه‌کدا پیرۆزبایی ئاراستە کردوون کە تێیدا هاتووە: پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو یه‌یه‌كه‌ی‌ ڕۆژنامه‌نووس‌و راگه‌یاندنكاران‌و ئه‌ندازیارو ته‌كنیككاران‌و نووسه‌ران‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ ئێزگه‌كه‌تان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ك ئه‌م بۆنه‌یه‌ ده‌كه‌مه‌ وێستگه‌ی‌ ئاڕاسته‌كردنی‌ سڵاوو پیرۆزباییم بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ رۆشنبیرو رۆژنامه‌نووسه‌ شۆڕشگێڕانه‌ی‌ كه‌ له‌ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا توانیان به‌توانستێكی‌ كه‌م‌و دیاریكراوه‌وه‌ كڵپه‌ی‌ شۆڕشی‌ میدیایی له‌پانتایی‌ ئاسمانی‌ راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئازادیخوازان‌و خه‌باتگێڕی‌ كوردیدا وه‌ك ئه‌ستێره ‌سووره‌ی‌ شۆڕشگێڕیی‌ بدره‌وشێننه‌وه‌.
گومانی تێدانییە كە ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان لەسەرەتای یەكەم پەخشیدا لە ڕۆژی 21/3/1979 بەدەنگە زوڵاڵەكەی مێژوویەكی پرشنگداری بەڕاستگۆیی شۆڕشگێڕی ئومێدێكی نوێی بەگوێی خەڵكی كوردستاندا بەخشی، بۆ راپەڕینیش بزوێنەرو كڵپەی مەشخەڵی دەمی ڕاپەڕین‌و مژدەدەرو فاكتەرێكی گرنگ بوو بۆ سەركەوتنی ڕاپەڕین، ئێزگەی دەنگی هەموو گەلی كوردستان، شانبەشانی هەموو هۆكارەكانی دیكەی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەپێناو بەدەستهێنانی مافە رەواكانی خەڵك‌و گەیشتن بەدوا ئامانجی گەلەكەمان هەنگاوەكانیان رووەوپێش خێراتربكەن‌و لەسەر هەمان رێچكەی سەردەمی نائومێدی كە ئومێد بەخش بوو دەنگی جەماوەرو پێشمەرگە‌و هەڵدانەوەی ئەلبومی شەهیدان بوو بەردەوام بن.
بروسکەی عومەر فەتاح
هەر بەو بۆنەیەوە عومەر فەتاح ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بروسكەیەكی پیرۆزبایی بۆ هەمان بۆنە ئاڕاستەی رادیۆكە كردووە.
لەبروسكەكەدا هاتووە؛ بەبۆنەی یادی 38 ساڵەی دامەزراندنی رادیۆكەتانەوە، دەنگی دلێری شەهیدان و پێشمەرگە تێكۆشەرەكانی شۆڕشی نوێ‌و دڵسۆزانی یەكێتی‌و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەم‌و ستایشی ئەرك‌و ماندووبوونتان دەكەم.
ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان هەمیشە بەزیندوویی لەناخ و بیروەریی مێژووماندا دەمێنێتەوە، چونكە رۆڵی مەردانەی لە سەركەوتنی شۆڕش‌و راپەڕین‌و جۆشدان‌و هوشیاركردنەوەی خەڵكدا بینیوەو مایەی شانازیی هەموومانە، جارێكی تر پیرۆزبایتان لێدەكەم.
بروسکەی دکتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌ یەکێتی‌و پارێزگاری كه‌ركویش پیرۆزبایی خۆی بۆ ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ناردووه‌.
له‌ بروسكه‌كه‌دا هاتووه‌:  له‌ یادی 38ـەمین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌نگی گه‌لی كوردستاندا جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوبه‌رو سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئیزگه‌كه‌تان ده‌كه‌م، به‌ڕاستی رۆڵی ئیزگه‌كه‌تان له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌لی كوردو گه‌یاندنی راستییه‌كان به‌چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ رۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری هەبووه‌و ده‌نگی گه‌لی كوردستان ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان‌و میلله‌تی كورد بووه‌، له‌ راپه‌رینه‌ شكۆداره‌كه‌ی 1991 یشدا ده‌نگی گه‌لی كوردستان یه‌كه‌م ئیزگه‌ بوو كه‌ هه‌واڵی ئازادكردنی شاری كه‌ركوكی به‌جیهان گه‌یاند، به‌ هیوای به‌رده‌وامی‌و سه‌ركه‌وتن‌و خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان.
بروسکەی قوباد تاڵه‌بانی 
هەر بەو بۆنه‌یەوە قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بروسكه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ ناردووه‌و تیایدا هاتووه‌: ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخه‌وه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیووه‌ له‌گه‌یاندنی په‌یام‌و چالاكیی هێزی پێشمه‌رگه‌ به ‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌ش، قوتابخانه‌یه‌ك بووه‌ له‌ كاروانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی‌و پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسان، من پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م‌و داواكارم له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئێزگه‌ خوشه‌ویسته‌كه‌مان ببنه‌ مینبه‌ری راستگۆیی‌و هه‌قبێژی له‌ئاست رووداوه‌كانداو وه‌ك هه‌میشه‌ پابه‌ندبن به‌ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری.
بروسکەی خاتوو گەلاوێژ
هه‌ر بەو‌ بۆنەیه‌وه‌  خاتوو گەلاوێژ بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی (ئێزگه‌که‌) كردووەو تیایدا هاتووه‌: بەڕێزان بەڕێوەبەرو كارمەندانی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 38ـەمین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، جوانترین و گه‌رمترین  پیرۆزبایتان ئاڕاستەدەكەم،  ئەم رادیۆ پڕ شكۆیه كه به ئێزگەكەش ناسراوه، لەلایەن كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەوه، ڕۆڵی گرنگ و گەورەی هەبوو لەهەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان‌و راپەڕینی ساڵی ١٩٩١دا، دووباره پیرۆزەو هیوای سەركەوتن‌و بەردەوامیی زیاترتان بۆ دەخوازم.
بروسکەی ئەنجومەنی ناوەندی 
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەبۆنەی 38ـەمین ساڵیادی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستانەوە، پیرۆزبایی ناردووه‌و تێیدا هاتووه‌: یەکێتیی‌ نیشتیمانیی کوردستان هەر لەسەردەمی دامەزراندنییەوە گرنگی‌و بایەخی تایبەتی بەبواری‌ راگەیاندن داوەو بەپێی قۆناغەکان میدیای نووسراوو بیستراوو بینراوی هەبووە، ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستانیش رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتی هەڤاڵ مام جەلال و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان،  لە راپەڕینیشدا تاکە بڵندگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە لەگواستنەوەی جفرەو سەرکەوتنەکان بەهێزی پێشمەرگەو رێکخستنەکانی ناوشارو رزگارکردنەوەی شارو شارۆچکەکان بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان‌و پیرۆزباییتان لێدەکەین‌و هیوای هەمیشە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
ڕاگه‌یاندنی مه‌کته‌بی سیاسی
راگه‌یاندنی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش بروسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی   به‌ڕێوه‌به‌رو كادرو راگه‌یاندنكارانی‌ ئێزگه‌کە کردووه‌و تیایدا هاتووه‌؛ ئێزگه‌ی‌ ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان، له ‌مێژووی‌ شۆڕشی‌ نوێ‌‌و یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستاندا، له‌جۆشدانه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ شۆڕش‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و مێژووی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا،  پێگه‌یه‌كی‌ سه‌نگین‌و ناوێكی‌ دره‌وشاوه‌یه‌و جێگای‌ شانازیی‌ هه‌موو دڵسۆزانی‌ یه‌كێتی-یه‌. 
له‌ئێستاشدا، له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی‌‌و پێشكه‌وتنی‌ هۆیه‌كانی‌ راگه‌یاندندا، ئێزگه‌ی‌ ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان، هه‌ر خۆشه‌ویستی‌ گوێگرانێتی‌، ئومێده‌وارین زیاتر گه‌شه‌ به‌به‌رنامه‌كانی‌ بدات‌و باشتر ئه‌ركه‌ نیشتمانی‌و میدیایی‌‌و حزبییه‌كانی رابپه‌ڕێنن، جارێكی‌ تر پیرۆزه‌و سه‌ركه‌وتووبن.
مەکتەبی ڕێکخستن
مەکتەبی رێکخستنی (ی.ن.ک) یش بروسکەی پیرۆزبایی بۆ ئه‌م یاده‌ ناردووه‌و تیایدا هاتووه‌: بەڕێزان بەڕێوەبەرو كادرو كارمەندانی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٣٨ـەمین ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوه بەناوی لێپرسراوو سەرجەم هەڤاڵانی مەكتەبی رێكخستنەوه پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاڕاسته دەكەین.
سەرباری سەختیی خەبات‌و ئاستەنگەكان، دەنگی گەلی كوردستان بەردەوام پێشەنگ بووەو بۆته مینبەرو دەنگی سەرجەم پارت‌و لایەنه سیاسییەكانی كوردستان‌و هەربۆیەشه رۆڵێكی گەورەو مەزنی له راپەڕینی ساڵی ١٩٩١دا بینی، دووباره پیرۆزەو بەئومێدی سەركەوتنی زیاتر.
چەند بروسکەیەکی تر
هه‌ر بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌ چه‌ندین بروسكه‌ی پیرۆزبایی تر ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی رادیۆكه‌ كراون‌ له‌وانه‌ بروسكه‌كانی:
*مه‌كته‌بی یاریده‌ده‌رانی سكرتێری گشتی (ی.ن،ك).
*لیوا حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی.
*لێپرسراوی بۆردی (ئێن جی ئۆ)ی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان.
*ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی(ی.ن.ك).
*بانكی زانیاری (ی.ن.ك).
*كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان-لقی سلێمانی.
*ناوه‌ندی باڵای –چاكسازی سۆشیالیست.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP