كه‌ركوك‌و ئاڵا
كه‌ركوك‌و ئاڵا ‌ سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌ 19/3/2017
هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی‌ فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك بڕیارێك بوو له‌جێی‌ خۆیدابوو، هه‌نگاوێكی باشه‌ به‌ ئاراسته‌ی‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ چاره‌نووسی كه‌ركوك، به‌ره‌و كۆتاییهێنان به‌و مشتومڕه‌ی‌ نه‌ده‌بڕایه‌وه‌.
ئه‌م بڕیاره‌ی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك دوو بڕگه‌یه‌، له‌سه‌ر بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌میان قسه‌یه‌كمان نییه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌كارهێنانی زمانی كوردییه‌ هه‌یه‌ له‌ نووسراوی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ ده‌بوو زۆر زوو جێبه‌جێكرابا، چونكه‌ مافێكی ده‌ستورییه‌و كه‌س بۆی نییه‌ هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكات.
بڕگه‌ی‌ دووه‌میان كه‌ پرسی هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای كوردستانه‌ باسێكی زۆر گرنگه‌، قسه‌و لێكدانه‌وه‌ی‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت‌و ده‌كرێت بڵێین دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه‌، یه‌كه‌میان ده‌ستورییه‌و ئه‌ویدیكه‌یان سیاسی‌و نیشتمانییه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ره‌هه‌نده‌ ده‌ستورییه‌كه‌، به‌م بڕیاره‌ ئیدی كۆتایی به‌و مشتومڕه‌ دێت كه‌ قۆناغه‌كانی مادده‌ی‌ 140 جێبه‌جێده‌كرێت یان نا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌شێكی گرنگی ماده‌كه‌ جێبه‌جێده‌كات، ده‌كرێت بۆ وه‌ڵامی هه‌ر ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای كوردستان وه‌ڵامێكی مه‌نتقیمان هه‌بێت، ئه‌ویش له‌كۆی 12 كورسی په‌رله‌مانی كه‌ركوك 8 كورسی هی كورده‌، ئه‌وه‌ش زۆرینه‌یه‌كی ره‌های ده‌نگی كه‌ركوكه‌ ده‌كرێت وه‌كو ئه‌نجامی ریفراندۆم ته‌ماشا بكرێت.
دیوه‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌ سیاسی‌و نیشتیمانییه‌، ئه‌م شاره‌ له‌ رووی مێژووییه‌وه‌ كوردستانییه‌و به‌درێژایی مێژووی به‌یه‌كه‌وه‌نووساندنی پارچه‌كانی عیراق له‌ 1921 كورد قوربانییه‌كی زۆری له‌و پێناوه‌داوه‌، به‌تایبه‌تیش كه‌ركوكییه‌كان كه‌ ده‌ردی ته‌عریب‌و زه‌وتكردنی موڵك‌و ماڵ‌و ئاواره‌ییه‌كی تاڵیان چه‌شت، ئه‌مڕۆ رۆژی‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگه‌و شوێنه‌ گشتییه‌كانیان هه‌ڵبكه‌ن.
دیوه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌م پارێزگاری شاره‌كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسییه‌تی‌‌و خاوه‌نی بڕیاره‌ له‌و شاره‌دا، هه‌میش له‌كۆی 8 كورسی په‌رله‌مانی عیراق 6 یه‌كێتییه‌، واته‌ له‌ 75%ی ده‌نگی لیستی‌ كوردستانیی له‌ شاره‌كه‌ ده‌نگی یه‌كێتییه‌، بۆیه‌ پێویستده‌كات زۆر به‌ ووریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكات، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كردنی بۆ نه‌هێشتنی‌ كێشه‌و گرفتی شه‌خسی‌و كه‌سیی هیچ كه‌سێك نه‌بێت، هاوكات به‌ جۆرێك نه‌وروژێنرێت پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك لێكدانه‌وه‌ی‌ دیكه‌ی‌ بۆ بكه‌ن‌و تێگه‌یشتنێكی نه‌رێنیان بۆدروستبێت. ده‌كرێت پێكهاته‌كان بانگبكرێن و شه‌رح‌و روونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستیان پێبدرێت، هاوكات كاریگه‌ریی‌ سلبی و نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ شیعه‌و سوننه‌ دروستنه‌كات.
له‌مانه‌ گرنگتر به‌هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌و فه‌رمانگه‌ ره‌سمییه‌كانی كه‌ركوك ده‌رفه‌تی موزایه‌ده‌ی‌ سیاسیی له‌به‌رده‌م هه‌ندێ‌ لایه‌ن كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر تائێستا خۆیان (خۆیان) به‌عه‌ره‌بی سه‌ربه‌خۆیی وه‌سفده‌كه‌ن، ئه‌وا پێویسته‌ ئێستا قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌بێت، ئه‌گه‌ر قسه‌یان له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان له‌ رۆژئاوای كوردستان هه‌بێت چۆن ده‌بێت لێره‌ نه‌یانبێت؟ هه‌رده‌بێت هه‌یانبێت! زۆر گرنگه‌ بزانین پشتگیریی ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌ن یان نا؟ ئه‌گه‌ر پشتگیریی ده‌كه‌ن، ئه‌وا پێویستده‌كات به‌یانێك ده‌ربكه‌ن‌و لانیكه‌م فرسه‌ته‌ بۆ موزایه‌ده‌كردن! ئه‌گه‌ر نایكه‌ن‌و بێده‌نگن، ئه‌وا شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان نه‌كه‌نه‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌یی حزبی (ئاماده‌كراو)و به‌ڕاداندراو، تا لێدوانی نابه‌جێ‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك و ئاڵای كوردستان بده‌ن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7342
16/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماڵئاواییه‌کی خه‌مناک 16/8/2017
‌ پریمه‌رلیگ، له‌ نێوان له‌سه‌ركارلابردنی راهێنه‌ران و زۆری رێژه‌ی هانده‌راندا 16/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP