سەبەتە توركییەكە
سەبەتە توركییەكە ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 20/3/2017
+ راكە گەورەم.. راكە وەرە.
ـ چییە رۆڵە؟
+ خێرو بەرەكەتمان بەسەردا داباریوە، وەرە سەیركە.
ـ چی ؟!! ئەڵـڵا.. ئەو هەموو هێلكەیە چییە؟!.. هی مریشكەكانی خۆمانن؟
+ ئەی تەبعەن.. كوردیی ئەسڵ.. بەری رەنج‌و گارەگاری مریشكەكانی خۆمانن.
ـ ئادەی.. لەوە ئەچێ‌ هەمووشیان دووزەردێنە بن.
+ نیعمەتن، نیعمەت.
ـ هەر خوا بكات پیس نەبن.
+ تازەو نفت‌و نوێن. پیسی چی؟!
ـ دە بڕۆ.. بڕۆ خێرا سێ‌ چوار سەبەتە بێنە تێیان بكەین.
+ سێ‌ چوار سەبەتەیان بۆ چییە؟ هەموویان ئەخەینە سەبەتە توركی یەكەو ئەهـ.
ـ عەجیب!! هەر دەرست ‌وەرنەگرت كوردە؟؟ چۆن هەموویان بخەینە یەك سەبەتەوە؟ رۆڵەگیان با وەكو ئەو ساڵەمان لێ‌ نەیەت.
+ كام ساڵە ئوستاز؟ بیرم نایە.
ـ ئەها بە قسەی كەسمان نەكرد شەش حەوت هێلكەمان هەبوو گشتیمان كردە سەبەتە ئێرانییەكەوەو هەموویان شكان!!


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7275
24/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ریاڵ پاڵه‌وانی لا لیگا 24/5/2017
‌ ئه‌مشه‌و كۆتایی یۆرۆپا لیگه‌ 24/5/2017
زانست
‌ سوشی كرمی مشه‌خۆری تێدایه‌ 24/5/2017
‌ سووده‌كانی خواردنی ره‌شكه‌ 24/5/2017
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP