بنەبڕكردنی داعش لە ئەستۆی هەمووانە
بنەبڕكردنی داعش لە ئەستۆی هەمووانە ‌ 20/3/2017
كاردۆ عوسمان هەورامی
بە درێژایی بوونی مرۆڤایەتی و ئایین و بیروباوەرەكانی ئەم سەر گەردوونە هەرگیزا و هەرگیز ڕێگەیان نەداوە مرۆڤ تیرۆر بكرێت، بەڵام چەند كەسان و گروپێك بە ناوی ئایین و بیروباوەڕە جیاوازەكانەوە بۆ هاتنەدی مەرامە گڵاوەكانیان هەڵدەستن بە كاری تیرۆریستی.
ئەوروپای دیموكراتی لە بواری تێكۆشان و دژ بە تیرۆر خاوەن ئەزموونێكی دورو درێژە، بۆ نموونە لە ساڵانی حەفتاكاندا رێكخراوی بادماینهۆڤ لە وڵاتی ئەڵمانیا چەندین كاری تیرۆریستی ئەنجامدا، بەڵام سیستەمی دیموكراتی ئەوروپا توانی سنوورێك بۆ ئەو كارە تیرۆریستیانە دابنێت و سەر بكەوێت بەسەر ئەو گروپ و ڕێكخراوە تیرۆریستیانە، بەڵام ڕێكخراوە تیرۆریستەكانی ئەمڕۆ جیاوازن ، بە كاری تیرۆریستی و پەیوەندی نەبوونیان بە نەبوونی دیموكراتییەوە هەیە چونكە وا جۆش و پەروەردە كراون.
سەرنەكەوتنی پارتە كۆمۆنیستەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەروەها نەبوونی سیستەمی دیموكراتی لە ناوچەكەدا بووە هۆی بەهێزبوونی گروپە ئیسلامییەكان و دەرخستنی بوونیان وەك ڕێكخراوی سیاسی بە تایبەت لە لوبنان و فەلەستین، ڕێكخراوە ئیسلامیەكان لە لوبنان و ناوچەكانی فەلەستین كارو ڕۆڵی پارت و ڕێكخراوی سیاسیان لە ئەستۆی خۆیان گرت، هاوكاتیش باشتر و زیاتر خۆیان ڕێكخست تا بەتەواوەتی توانیان ئەو بۆشاییانەیان پڕكردەوە كە پاش نەمانی دەسەڵاتدارێتی یەكێتی سۆڤیەت دروست بوو.
نەخوێندەواری و كەمدەرامەتی و بی توانایی وا لە مرۆڤ دەكات زۆر بە ئاسانی لە خشتە ببرێت و بەكاربهێنرێت لە جۆرەها ڕێكخراو و كاری تیرۆیستیدا بۆ سەرخستنی مەرامی گڵاو و تایبەتی خۆیان ئەویش ئامانجیان سەرنەكەوتنی پرۆسەی دیموكراتی و بە ئاسودە نەژیانی تاكەكانی كۆمەڵە!
ڕژێمە یەك لە دوا یەكەكانی دەوڵەتانی عەرەبی هەڵبژێردراوی خەڵك نین، وڵاتی عەرەبی سعودی وڵاتێكی دەوڵەمەندە لە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی ڕێكخراوەكانی تیرۆریستی لەوێوە گەشەیان كردووە و داڵدەدراون بۆ ئەنجامدانی كارە تیرۆریستیەكانیان و بەدیهێنانی ئامانجە گڵاو و قێزەونەكانیان.
لەو شوێنەی دیموكراتی نییە زەمینەیەكی لە بار بۆ چاندنی تۆوی تیرۆریستان هەیە، ئەو كەسانەی كە دەبنە تیرۆریست لە كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیدا پەروەردە ناكرێت و بواریان پێ نادرێت كە خۆیان كاریگەریان هەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان. بۆ تێكۆشان لە دژی تیرۆرو تیرۆریستان و لەناوبردنیان، پێویستی بە دیموكراتی كردنی سیستەمی دەسەڵاتە لە وڵاتدا، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا كاریگەری باشی دەبێت لەبەرەو پێشچوونی ڕەوتی ژیانی ڕۆژانەی تاكەكانی كۆمەڵ و هەروەها ئەركی دەزگاكانی هێزەكانی ناوخۆشە كە لەمەودوا باشتر و بە جۆشتربن لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانیان ئەویش پاراستنی ئارامی و ئاسایشە بۆ وڵاتیان و بە بێ هاریكاری و هەماهەنگی هاووڵاتیان ئەم كێشەیە بنەبڕ ناكرێت بۆیە لێرەشدا دەبێت هەموو هاووڵاتییەكی ئەم كوردستانە خۆی خەمخۆری ئازادی و دیموكراسی بێت یەك دەست و یەك هەڵوێست و یەك سەنگەر بگرێتە بەر بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی قێزەونی تیرۆر.
لێرەشدا جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە سەرجەم كارمەندانی ئاسایش بكەین كە زۆر بیركراوانە و چاوكراوانە و ئازاییانە شەونخونی شەوانیان خستوەتە سەر ڕۆژ بەتایبەتی كە توانیان لە (11-3-2017) حەشارگەیەكی گروپی داعش لە كۆمەڵگەیەكی خانووی پلاستیكی لە بازیان ئاشكرا بكەن و نەهێڵن مەرامە گڵاوەكانیان سەر بگرێت بۆ تێكدانی ئازادی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن شێرە كوڕانی ئاسایش و كوڕانی نیشتمان پارێزەوە ئاشكراكران و زیاتر لە شەست تیرۆریستیشیان دەستگیر كران.
بۆیە دەبێت هەمیشەو هەردەم بەرەی هێزی گەل پتەوتر بێت دژ بە تیرۆر و تیرۆریستان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP