دواتیری ژەهراويی توركیا
دواتیری ژەهراويی توركیا ‌ ئارام هادی‌ 20/3/2017
لە سەرەتای شەڕی داعشەوە بەڵگە هاشا هەڵنەگرەكان سەلماندیان توركیا لەو پەڕی توانای خۆیدا هاوكاری هەموو گروپە تیرۆریستییەكانی كرد، تەنها لە بەر ئەوەی شكست بە كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان بێنێت، بەڵام خۆشبەختانە ئەم ئاواتەی نەهاتەدی و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بە بەرگریی یەكانیان ئەو خەونەی ئەردۆغانیان لە گۆڕنا، دواتر ئەردۆغان پاشگەز بۆیەوە لە دەستەواژە ئاگرینەكانی بەرامبەر بە سوریا و روسیا و هەوڵیدا پەیوەندیەكانی نێوانیان ئاسایی بێتەوە، سازشێكی قەبەی لە بەرامبەر نواندن دیسان ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەی كورد هیچ بەدەست نەهێنێت، خۆشبەختانە ئەم پیلانەشی وەك پیلانەكانیتری شكستی گەورەی بەدواوە بوو.
بە هۆی شكستە یەك لە دوای یەكەكانیەوە كە بی چارەماوەتەوە لە بەرامبەر پێشكەوتنی كوردان بە جۆرێك دەوڵەتی توركیا و خودی ئەردۆغانی توشی سەرسوڕمان كردوە، سەرەتا بەهێزەكانی خۆی بە شێوەیەكی دڕندانە و داگیركاریانە كەوتە ناوخاكی سوریا و ڕۆژئاوای كوردستانەوە، لە دواهەنگاویشدا دواتیری ژەهراویی لە دڵی كوردان چەقاند و لەڕێگەی پارتی و ئەنەكەسەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی شەنگال شەڕ و پێكدادان ڕویدا و بەداخەوە كوژرا و برینداریش هەیە. 
خەمی ئێمە توركیا نیە چونكە ستراتیژی ئەو وڵاتە و خودی ئەردۆغانیش لەباربردنی دەستكەوتەكانی كوردە، كەئەمە لای هەمووكەس ڕوونە، بەڵكو خەمی ئێمە ئەنەكەسە و پارتین كە بەرپرسیاری سەرەكی شەڕەكەیان لەئەستۆیە و ناكری بچنە ناو پیلانی توركیاوە، ناكری لەشكرێك لەخەڵكی باشوور بەبیانوی دروستكردنی دەوڵەتی كوردی و هاوكاری توركیا بۆ دەوڵەتەكەی باشوور بچنە بەرەی توركیاوە دژی نەتەوەكەی خۆیان بجەنگن، توركیایەك لە هاتنی سەرۆك وەزیرەكەی بۆ بەغداد لە كۆبونەوەیەكی داخراودا لەگەڵ وەفدی حكومەتی عیراقی لە پرسیارێكی وەفدەكەی عیراقدا كە بۆچی سوپای توركیا ناكشێننەوە لە باعشیقە، بن علی یەڵدرم دەڵی سوپای ئێمە لە جیاتی سوپای عیراقی لەوێن و هەر كاتێك حكومەتی عیراق توانای هەبوو سوپاكەی بێنێتە سنورەكانی كوردستان ئەو كات بەبێ مەرج سوپای توركیا پاشەكشە دەكات، دواتر دەڵی ئەوە ئێمەین لەوێوە ڕێگرین لەوەی كە هەرێمی كوردستان دەستی بە جیهان نەگات و پرسی نەتەوەییان نەكەنە ئەمری واقیع و دەوڵەت ڕابگەیەنن!، سەرۆك وەزیرانی توركیا بێ ئاگا بووە لەوەی لەناو وەفدەكەی حكومەتی عیراقی وەزیرێكی كوردی تیابووە. 
ئەمە بیركردنەوەی توركە، هەتا دەچێت توندتر دەبێت لە بەرامبەر كێشەی كورددا، پێم سەیرە لایەنێك بەو شێوە تەسلیمی سیاسەتەكانی ئەردۆغان بووە، گەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورك ئەم شەڕەی بەدواوەبێت، ئەوا هیچ لێی مەمنون نین و با هەرچی پەیوەندییەكانێتی لەگەڵ هەرێم بیپچڕێنێت و ئەو لە ماڵی خۆی و ئێمەش هەروەها، توركیایەك لە ناو خودی وڵاتەكەی خۆیدا كوردی قبوڵ نەبێت، توركیایەك ڕێگەنەدات لە ڕۆژئاوای كوردستان كورد خاوەن ناسنامەی خۆی بێت، چۆن دەكری بڵێین كوردی باشووری قبوڵە، خۆ ئێمەی باشووری عەیارە 24 نین و ئەوانیتر تەنەكە! 
پێویستە لایەنەكانی باشووری كوردستان، رێكخراوە مەدەنییەكان، بە گشتی خەڵك لە باشووری كوردستان ڕێگەنەدەن ئەم شەڕە تەشەنە بكات و كۆتایی پێبێت، ئیتر بەسە جێبەجێكردنی ئەجێندای توركی، گەر بەعەقڵیەتی نەتەوەییەوە بەرگی یەكتر قبوڵكردن نەپۆشین، چاوەڕێی ئایندەیەكی تاریك دەكرێت بۆ هەموو كورد، كە تاكە نەتەوەش هەر خودی كورد خۆی زەرەرمەندی سەرەكی دەبێت و دوژمنانیش سوودمەندی سەرەكین، چونكە ئەو تیرە ژەهراوییەی توركیا لە دڵی كوردی چەقاند ئازارێكی لە بن نەهاتوی بەدواوە دەبێت، گریمانەی ئەوەش دەكرێت ئەمە سەرەتایەكی تاریكی بێت بۆ شەڕی كورد بە كورد كە هیوادارین وانەبێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP